لە درێژەی ڕوبەڕوبوونەوەی حکومەت و نەیارانی حیجابی زۆرەملی ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، دوای هێرشی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد بۆ سەر ژنێک لە بەردەم میترۆی تەجریش، ئەم هاووڵاتییە تووشی تێکچوونی دەمار بوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە ئەمڕۆ لەم ڕووداوە بڵاوکراوەتەوە، دوای هێرشی هێزەکانی گەشتی ئیرشاد بۆ سەر ژنێک لە بەردەم میترۆی تەجریش، ئەم هاووڵاتییە تووشی تێکچوونی دەمار بوو و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. ئەم هاووڵاتییە کە دژایەتی حیجاب دەکات لە دەمەقاڵە لەگەڵ ئەفسەرەکان دەڵێت کە دەمەوێت بچمە سەر کارەکەم و ساتێک دواتر تووشی تێکچوونی دەمار دەبێت و لەسەر زەوی بێهۆش دەبێت.
🎥 امروز چهارشنبه ۲۹فروردین درمقابل مترو تجریش تهران، گشت ارشاد به یک زن حمله کرد که منجر به حمله عصبی در او شد. گزارشها حاکی از آن است که ماموران مردم را پراکنده و تعدادی از شهروندان که اقدام به فیلمبرداری کرده بودند را بازداشت کردند. #جنگ_علیه_زنان pic.twitter.com/fcUoo12Iet
— ایران وایر (@iranwire) April 17, 2024
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەفسەرانی گەشتی ئیرشاد دوای ئەوەی ژنەکە لەهۆش خۆی چوو، خەڵکەکەیان بڵاوە پێکردوو و چەند هاوڵاتییەکیان کە خەریکی ڤیدیۆ گرتن بوونە، دەستگیرکردوون.
لە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ و لە چوارەمین ڕۆژی ئامادەبوونی بەربڵاوی پۆلیس و پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی لە شەقامەکانی ئێران، ژمارەیەکی زۆر ڕاپۆرتی چەوساندنەوە و ئازاری ژنانی دژی حیجابی ئیجباری لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە.
ڤیدیۆ و گێڕانەوەی ژنان سەبارەت بە توندوتیژی ئەفسەرانی گەشتی ئیرشاد و هێزەکانی بە لیباسی کەسێنێوە بۆ دەستبەسەر کردنیان و لە هەمان کاتدا بڵاو بوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک لە دەستبەسەرگەی بەدناوی "وۆزەرا" کە پۆلیس بە ناوی "لات و لوت" ناساندویەتی، نیگەرانییەکانیانی سەبارەت بە ئاسایش و سەلامەتی ژیانی ژنانی زیاد کردووە.
ئەم نیگەرانیانە بە هەشتەگی "گەشتی کوشتار" ، "ژیانی ژنان لە مەترسیدایە" و "شەڕ دژی ژنان" هەزاران جار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە