close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە

۲۹ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژرانی کۆڵبەرێک لەلایەن پاسەوانانی سنوورەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی "سیوان دەست‌ئەفکەن" بە هۆی تەقەی پاسەوانانی سنوورەوە لە گەردنەی "تەتە"ی هەورامان سەر بە شاری سەرۆئاباد لە پارێزگای کوردستان، کوژرا.

 بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە گەردنەی "تەتە"ی هەورامان لە مەودایەکی نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەیان لێکرا و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی سیوان دەست‌ئەفکەن کوژرا.

جێگای ئاماژەیە سیوان دەست‌ئەفکەن تەمەن ٣١ ساڵ، باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی "دەڕە پەیمان" سەر بە شاری مەریوان بووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شاری نۆسود و بانە بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران کوژراون. هەروەها ٥ کۆڵبەری دیکە بەهۆی سەرما و بەستەڵەک، وەستانی دڵ و کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ جێبەجێکرا

۲۹ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی کەنگاوەر لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ جێبەجێکرا