بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئەختەر خانم مورادی"، خەڵکی گوندی "گۆڕ سپی" سەر بە شاری گیلانی ڕۆژئاوا کە بە هۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنییەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق بەسەختی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسکاریکردنی تەقەمەنییەکانی بەجێماو لە شەڕی ئێران و عێراق بەسەختی بریندار بوو.
ئەختەر خانم مورادی پاش ئەم ڕووداوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "ئەلزەهرا"ی شاری گیلانی ڕۆژئاوا کرابوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە