close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

بە ناوی نامووس؛ ژنێک لە تاران لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

۴ گوڵانی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
بە ناوی نامووس؛ ژنێک لە تاران لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

ژنێکی گەنج لە تاران لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا. پاڵنەری بکوژەکە بۆ کوشتنی ژنەکەی لەژێر ناکۆکی خێزانیدا باسکراوە.

بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەم ژنە گەنجە بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە، لە کاتی دەمەقاڵەدا لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندراوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، بکوژەکە دوای کوشتنی هاوسەرەکەی، چووەتە لای پۆلیس بۆ ئەوەی ئاگاداری بێسەروشوێنبوونی ژنەکەی بکات. ماڵپەڕی "ڕۆکنا" بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەسوکاری قوربانییەکە ئاماژەیان بە بوونی ناکۆکی لەنێوان ئەو ژن و مێردەدا کردووە، هاوسەری قوربانییەکە دەستگیرکراوە و دانی بە کوشتنی هاوسەرەکەیدا ناوە.

بکوژەکە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ناکۆکی خێزانی و لە کاتی دەمەقاڵەدا، ژنەکەی کوشتووە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ تەرمەکەی لە ژێر تەختی نووستنی منداڵەکەیان شاردووەتەوە، دواتر بۆ ڕۆژهەڵاتی تارانی گواستووەتەوە و بە خاکی سپاردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی لە سەد ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥٠ حاڵەتی ژن کووژی لە شارە جیاجیاکانی ئێران تۆمار کراوە و لەو ژمارەیەش ١٠ حاڵەت کە یەکسانە بە ٢٠ لەسەد بە مەبەستی نامووسی ئەنجام دراوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەستبەسەرکرانی فەخرەدین مودەڕسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە

۴ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی فەخرەدین مودەڕسی لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە