بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "فەخرەدین مودەڕسی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی شەفیع، خەڵکی گوندی "دێشەمس" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٤ی سەر لەبەیانیی ڕۆژی شەممە، هێزە ئەمنییەتێکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی بێ ئاکام بووە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە