بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، سەر لەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شوانە ئەحمەدپوور"، خەڵكی گوندی "نجنێی خواروو" سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەەکی ئاگادار، هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "زەردەبی" بانە، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق کراوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دوو کۆڵبەری دیکەش لەم ڕووداوەدا بریندار بوونە کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستانی عێراق کراون.
جێگای ئاماژەیە، شوانە ئەحمەدپوور، تەمەنی ٣٤ ساڵە، خێزاندرە و منداڵێکی هەیە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە