زارا محەممەدی، ئەندامی کۆڕی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتی نۆژین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی ڕایگەیاند، لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنە حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی و دورخستنەوەی بۆ کرماشان بۆ ئەندامێکی دیکەی ئەم کۆڕە بە ناوی سۆما پورمحەممەدی دەرکردووە.
تۆمەتی خاتوو پورمحەممەدی لەم دۆسیەیەدا "دروستکردنی باند و گروپ بە ئامانجی تێکدانی ئاسایش" ڕاگەیێندراوە.
گوشارەکان لەسەر ئەندامانی کۆڕی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتی نۆژین لەم ساڵانەی دواییدا بە تایبەتی دوای بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی زیاتر بووە و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە لەوانە سیوان ئیبڕاهیمی لە زینداندا بەسەردەبات. هەروەها سروە پورمحەممەدی و ئیدریس مەنبەری ئەندامانی دیکەی ئەم کۆڕە، ساڵی ڕابردوو هەریەکەیان بە ١٠ ساڵ زیندان سزا دراون.
هەروەها زارا محەممەدی کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی سەرتاسەریدا دەستبەسەر کرابوو، بە لێبوردنی گشتی لە لایەن عەلی خامنەییەوە ئازاد کرا، بەڵام خاتوو محەممەدی دوای ئازادبوونی لە زیندان ڕایگەیاند کە هەرگیز داوای لێبوردنی نەکردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە