"نەسرین شاکەرەمی" ، "دایکی "نیکا شاکەرەمی"، تازەلاوی کوژراو لە ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"دا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پشتڕاستی کردەوە کە دادوەری کێشک، کچکەی دیکەی یانی ئایدای بە "بێ حورمەتی جۆراوجۆر، هەڕەشە و سووکایەتی کردن" بە "لابردنی حیجاب، پەرەپێدانی گەندەڵی و لەشفرۆشی و سەرپێچیکردن لە فەرمانی ئەفسەران" تۆمەتبار کردووە.
یەکێک لە دەستبەسەر کراوەکانی گەڵاڵەی نوێی سەرکوتکردنی ژنان لە دژی حیجابی ئیجباری کە بە سەردێڕی "گەڵاڵەی نوور" لە ٢٥ی خاکەلێوە لەسەر شەقامەکانی ئێران جێبەجێ دەکرێت، "ئایدا شاکەرەمی" خوشکی گەورەی نیکا شاکەرەمییە.
نەسرین شاکەرەمی، ڕۆژی ٣٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ ڕایگەیاند کە کچەکەی ئایدا شاکەرەمی بەهۆی نەپۆشینی حیجاب لە تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ژنانی شاری ڕەی گواستراوەتەوە.
ئەم دایکە دادخوازە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: "ئایدایان بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقیەوە بۆ ئێڤین و لە ئێڤینەوە بۆ زیندانی ژنانی شاری ڕەی گواستۆتەوە".
نەسرین شاکەرەمی بەرەبەیانی ڕۆژی ٣ی گوڵانی ١٤٠٣ لە ئینستاگرام، چیرۆکی دەستگیرکردنی ئایدا شاکەرەمی بڵاوکردەوە و نووسیبووی کە شەوی یەکەم کچەکەی لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا نووسیویەتی، لە کاتێکدا "جەنایەتکاران و بێئابڕوویان لە کۆماری شەیتانی موڵک و ماڵی خەڵک بە هەر شێوەیەک بێ دەدزن و خەریکی خواردن و خواردنەوەن، ئایدای من لەسەر تاوانی نکردوو لە زینداندیە".
نەسرین شاکەرەمی لە کۆتایی ئەم پۆستەدا نووسیویەتی: "ئایا بە درێژایی مێژوو حکومەتێکی ناپاک، پیستر و دڕندەتر لە کۆماری شەیتانی هەبووە؟".
نیکا شاکەرەمی، خۆپیشاندەرێکی تازەلاو تەمەن ١٦ ساڵ، ئێوارەی ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١، لە ڕەوتی یەکەمین ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" لە بلواری کەشاوەرزی تاران بێسەروشوێن بوو و دوای هەشت ڕۆژ تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە