close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژنان

خەدیجە مەهدی‌پوور زیندانی سیاسی پێشوو لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە دەستبەسەر کرا

۲۹ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەرانا" لە ڕاپۆرتێکی کورتدا، دەستبەسەری توندوتیژانەی "خەدیجە مەهدی‌پوور"، زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی ئەیوانی ڕۆژئاوا سەر بە پارێزگای ئیلامی، بە هۆی ڕەچاونەکردنی حیجابی ئیجباری ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکە سیاسییە لەلایەن ئەو هێزانەی لەسەر شەقامەکانی تاران کە وەک ئەفسەری قەزایی بۆ سەپاندنی حیجابی ئیجباری لەسەر هاووڵاتییان جێگیر ببوون، دەستبەسەر کرا.

خاتوو مەهدی‌پوور ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە کاتی ئەنجامی کارێکی ئیداری لە تاران، لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستبەسەرکرا و بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا بە توندی لێی دراوە.

"هەنگاو" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی: "بۆ ماوەی نزیکەی ١٠ خولەک لە دەرگای مێترۆوە تا بنکەی پۆلیسی ئاسایش، لێی دراوە".

ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو ئامادە نەبووە بەڵێننامەی نووسراو واژۆ بکات و پاش واژۆکردنی بەڵگەی پشتڕاستکردنەوەی تەندروستی خۆی ئازاد کراوە.

هەروەها پۆلیسی ئاسایش دوای ئازادکردنی خەدیجە مەهدی‌پوور ئاگاداری کردۆتەوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاگاداری بۆ دەنێردرێت.

خەدیجە مەهدی‌پوور زیندانی سیاسی پێشووی کورد، ڕۆژی یەکشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٢، پاش تێپەڕاندنی ٦٤ ڕۆژ لە حوکمی سێ مانگەکەی و لەکاتێکدا کە نزیکەی ١ مانگ لە حوکمەکەی مابوو، بەبێ ئاگاداری پێشوەختە لە زیندانی ناوەندی ئیلام ئازاد کرا.

ناوبراو لە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ١٤٠٢، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادسرای گشتی و شۆڕشی ئیلام بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی درۆ" بە سزای ٣ مانگ زیندانی مەحکوم کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام گواسترایەوە.

پێدەچێت ئەم دۆسیەیە بەهۆی ئاشکراکردنی ناوبراو سەبارەت بە ئازاردانی جەستەیی و سێکسی ئەفسەرەکان لە کاتی دەستگیرکردن و لێپرسینەوەدا پەیوەندی هەبێت.

ئەم زیندانییە سیاسییەی پێشوو لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، لە کاتی تێپەڕاندنی حوکمی ٢٠ مانگەی خۆی لە زیندانی ناوەندی ئیلام لە زیندان ئازاد کرا. ناوبراو ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠، لە کاتێکدا کە میوانی ماڵی مامی بۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیلامەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە گوازراوەتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

بەهمەن نادری بە ٦ مانگ زیندانی و سزای نەختی مەحکوم کرا

۲۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەهمەن نادری بە ٦ مانگ زیندانی و سزای نەختی مەحکوم کرا