بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، بەهمەن نادری هاووڵاتی خەڵكی کرماشان، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام"، بە ٦ مانگ زیندانی و پێبژاردنی ٨ ملیۆن تمەن سزای نەختی مەحکوم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، بە بوونی خۆی لە داداگای شۆڕشی کرماشاندا پێی ڕاگەیەندراوە.
کۆبوونەوەی داداگاییکرانی ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام"، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتییەکانی ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەڕێوە چووبو.
بەهمەن نادری لە ڕۆژی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢دا لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش یەک حەفتە دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش بانگکران بۆ لقی ٤ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان بە هۆی بڵاوکردنەەوەی ڕاگەیەندراو لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نیزام" ڕوونکردنەوەی پێ درا و پاش چەند کاتژمێر بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە، بەهمەن نادری خێزاندار و لەدایکبووی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٦٩ی هەتاوییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە