بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کتێبفرۆشی "ژیرا" لە سنە کە لەلایەن ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنانەوە بەڕێوە دەچێ، بە هۆی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆرەملی لەلایەن ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارەوە داخرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ژینا مودەڕس گورجی هۆشدارییەکی سەبارەت بە داخرانی کتێبفرۆشی "ژیرا" پێ گەیشتووە و ڕۆژی سێشەممە هێزەکانی ئەماکن ئەم کتێبفرۆشییەیان داخستووە.
لە بەڵگەی داخستنی کتێبفرۆشی "ژیرا"دا ڕاگەیەندراوە کە ئەم یەکە سێنفییە بەپێی ماددەکانی ٢٧ و ٢٨ی یاسای نیزامی سێنفی بە هۆی سەرپێچی ئینتیزامی (ڕەچاو نەکردنی حیجابی ئیسلامی)، داخراوە.
ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری ژنان لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دوو جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە دەستبەسەر کرا و ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، ئاخرین کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی لە دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە