بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئێران وایەر، مێهناز خەزایی، گەنجێکی ناڕازی کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ شەممە ١١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی (٣١ی مارس) پاش بەسەربردنی ماوەی نەخۆشی لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەست دا.
مێهناز خەزایی لە ٣ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ "بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئینستاگرام کە تەیدا ناڕەزایەتی دەربڕیبوو" بانگهێشتی لقی حەوتەمی دادگای شۆڕشی تاران کرا و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تووشی نەخۆشی شێرپەنجە و ئێمئێس بوو و سەرەڕای ئەوەی سەریشی لە کاتی دەستگیرکردنیدا شکابوو، لەبری نەخۆشخانە ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرابوو.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە کەسوکاری خەزایی بە ئێرانوایەریان گەیاندووە، ناوبراو دووای ئازادبوون و تێپەڕاندنی نەخۆشیەکەی، ئەمڕۆ شەممە ١١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی (٣١ی مارس)، بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد.
دەگوترێت کە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات شهوی ڕابردوو چوونهتە نهخۆشخانه و ههموو فایلی پزیشکی مێهناز خهزایی و مۆبایلهکانی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لهگهڵ خۆیان بردووە.
دوای دەستگیرکردنی دڕندانە، خێزانەکەی تا ١٦ی خەرمانان ١٤٠٢ هیچ زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی نەبوو. دوای ئەوە ناوبراو لە پەیوەندییەکی کورتدا بنەماڵەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە لە زیندانی قەرچەکەوە بۆ ئەوین گواستراوەتەوە.
دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن، خەزایی لە کاتی گواستنەوەی بۆ بەندیخانە، بەهۆی توندوتیژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تووشی شکانی سەری دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەریعەتی.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە