close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

ئومێد قەدیمی سزای زیندانی و غەرامەی بەسەردا سەپێندرا

۱۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
وێنەی ئومێد قەدیمی لە پەنا گۆڕی براکەی فوئاد قەدیمی
وێنەی ئومێد قەدیمی لە پەنا گۆڕی براکەی فوئاد قەدیمی

ئومێد قەدیمی، برای فوئاد قەدیمی لە گیان‌بەختکردووانی سەرهەڵدانی سەرتانسەریی ژن، ژیان، ئازادی دیواندەڕە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی "ئەندامێتی کۆمەڵە"، "چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام" و "بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی" بە کۆی گشتی چل مانگ زیندانی و ٨ میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن غەرامەی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دانیشتنی دادگای ناوبرای ڕۆژی ٢٩ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە دادگای دیواندەڕە بەبێ بەشداری پارێزەری ناوبراو بەڕێوەچووە و حوکمەکە کۆتایی مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو پێی ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ئەو حوکمە، ناوبراو بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە کۆمەڵە ٣٢ مانگ زیندان و بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام، ٨ مانگ زیندان و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی ٨ میلیۆن و پێنسەد هەزار تمەن غەرامەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئومێد قەدیمی ڕۆژی ١٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دیواندەڕە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەو وەزارەتە لە سنە ڕاگوازرا. ناوبرا دووای ٢٠ ڕۆژ لێپێچینەوە بە دانانی بارمەتەی ٢ میلیارد و ٣٠٠ تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

فوئاد قەدیمی ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە گەرمەی سەرهەڵدانەکانی شاری دیواندەرە لە شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا لە لایەن هێزە سەرکوتکارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە تەقەی لێکراو و بریندار بوو و سێ ڕۆژ دواتر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی بەختکرد.

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

کیانووش چراغی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئیلام گوازرایەوە

۱۱ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کیانووش چراغی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی بۆ زیندانی ئیلام گوازرایەوە