close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

میدیاکانی حکومەت هەروەها ڕەتی دەکەنەوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسفەهان زیانی پێگەیشتبێت

۲ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
میدیاکانی حکومەت هەروەها ڕەتی دەکەنەوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسفەهان زیانی پێگەیشتبێت

هاوکات لەگەڵ لێدوانە ناکۆکەکان سەبارەت بە هێرشی ئیسڕائیل، ماڵپەڕی "نوور نیوز" نزیک لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی، بە گێڕانەوە لە "بەرپرسێکی ئاگادار" ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە زیانەکانی "سیستەمی بەرگری ئاسمانی" دوای هێرشی سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسفەهانی ڕەتکردەوە و هەواڵە بڵاوکراوەکانی بە "کەش خوڵقێنی" لە لایەن میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.

لە حاڵێکدا کە کاربەدەستانی فەرمی ئیسڕائیل تا ئێستاش لە بەرامبەر هێرشی ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوە، بۆ سەر بنکەیەکی نزیک لە ئیسفەهان بێدەنگن، میدیاکانی ڕۆژئاوا و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی چەندین باسی جیاوازیان لەم هێرشە خستۆتە ڕوو.

ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بە تۆڕی هەواڵی "ئی بی سی نیوز"ی ڕاگەیاند کە ئیسڕائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بە کاتی ناوخۆی ئێران هێرشێکی تۆڵەسەندنەوەی لە دژی ئێران ئەنجامداوە. بە وتەی ئەم بەرپرسەی باڵای ئەمریکا، لە هێرشی "زۆر سنووردار"ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، سێ مووشەک لە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل و لە دەرەوەی خاکی ئێرانەوە ئاڕاستە کران.

سەرەڕای هەموو ئەو ڕاپۆرتانە، "بەرپرسی ئاگادار"ی ماڵپەڕی سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی ئەوەی کرد کە "بە وریایی سیستەمی ڕاداری و بەرگری جێگیر لە ناوچەکە" ئەوەی "باڵندەی بچووکی نەناسراو" ناوی لێناوە "پێش ئەوەی لە ناوچە هەستیارەکان نزیک ببنەوە" کرانە ئامانج.

سەرەڕای ڕەتکردنەوەی میدیاکانی حکومەت، لە یەکەم وێنەی ماهوارەیی بڵاوکراوەدا کە دەگەڕێتەوە بۆ "سیستەمی بەرگری نزیک وزەخانەی ئەتۆمی نەتەنز" زیان لە چەند بەشێک لە سیستەمی "ئێس ٣٠٠" و سیستەمی ڕاداری ئەم بنکەیە دەبینرێت.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا لە شیکاریی توانا سەربازی و هەواڵگرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی نووسیویەتی، کۆماری ئیسلامی خوازیاری شەڕی هەمەلایەنە لەگەڵ ئیسڕائیل نییە، بۆیە هێرشەکەی ئیسرائیل کەم نیشان دەدات.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ئاریان یاوەری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان، بەهۆی خۆکوژی گیانی لەدەستدا

۲ گوڵانی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئاریان یاوەری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان، بەهۆی خۆکوژی گیانی لەدەستدا