وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، ئامۆژگاری شارۆمەندانی وڵاتەکەیدا کە لە چوون بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەلەستین خۆیان بپارێزن.
ئەم هۆشدارییە لەکاتێکدا دەرچووە کە ئێران هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە کە تۆڵەی هێرشەکەی سەر کۆنسولخانەی ئێران لە دەمیشق، لە ئیسرائیل دەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە، سەبارەت بەم بابەتە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس (تویتەری جاران) نووسیویەتی: «ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دیپلۆماتکارانەی لە ئێران دەژین دەگەڕێنەوە بۆ فەڕانسە و فەرمانبەرانی دەوڵەتی فەڕانسە لە ئەنجامی هەر جۆرە پێسپێرداوێک لە ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەلەستین پێشگیری دەکرێن».
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، داوای لە فەرمانبەرانی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل کرد، لە ئەنجامی هەر جۆرە گەشتی کەسێنی بۆ دەرەوەی ناوچەکانی تێل ئاویو، ئۆرشەلیم و بەئرشەبع خۆیان بپارێزن.
هەروەها کۆمپانیای فڕۆکەڤانی لۆفتهانزای ئاڵمان، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، کە دوای هەڵسەنگاندنی ورد بڕیاری داوە کە سەرجەم گەشتەکانی بۆ تاران و گەڕانەوەی لە تاران "بە سرنجدان بە دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" هەڵوەشێنێتەوە.
بەهۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی لە دەمیشق لە ڕۆژی ١٣ی خاکەلێوە، دوو فەرماندەی باڵا و پێنج ئەفسەری قودسی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی کوژران. لەو کاتەوە، ڕێبەر و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان لە ئیسرائیل کردووە.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا میدیاکانی ڕۆژئاوایی، زۆربوونی ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئیسرائیل ڕادەگەیێنن.
ماڵپەڕی هەواڵی ئەمریکی ئەکسیۆس بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئیسڕائیلەوە بڵاوی کردۆتەوە کە بۆ هێرشێکی ڕاستەوخۆی بێ وێنە لە خاکی ئێرانەوە بە بەکارهێنانی مووشەکی بالستیک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کروز، ئامادەکاری دەکەن.
هەروەها واڵئێستریت جۆرناڵ بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تێل ئاویو نوووسی، ئیسرائیل بۆ هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر باشوور یان باکووری ئیسرائیل کە ئەگەری هەیە"لە ٢٤ تا ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕووبدات" ئامادەکاری دەکات.
هەروەها کەناڵی تەلەفزیۆنی سیبیئێس نیوزی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئێران ئەمڕۆ هەینی ٢٤ی خاکەلێوە، هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.
کەناڵی سیبیئێس بە گێڕانەوە لە دوو بەرپرسی ئەمەریکا بڵاویکردەوە کە پێشبینی دەکرێت هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ئەنجام بدرێت و پێدەچێت زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دەیان مووشەک ئاراستەی ئامانجە نیزامییەکان لە خاکی ئیسرائیل بکرێن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە