close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

"ئیسرائیل بڕیاریدا تۆڵە لە ئێران بکاتەوە"

۲۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نێتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیلدا
نێتانیاهۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیلدا

کاربەدەستانی ئیسرائیل دەڵێن، کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل کۆتایی پێهاتووە و بڕیار دراوە کە بەم نزیکانە هێرش بکەنە سەر ئێران. بەڵام پێداگری کراوە کە ئەو هێرشە دەبێت بە جۆرێک بێت کە شەڕی تەواوەتی لێنەکەوێتەوە. لە هەمانکاتدا دەبێ هێرشەکە لەگەڵ ئەمریکا هەماهەنگ بکرێت.

میدیاکانی ئیسرائیل کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی کابینەی جەنگی ئیسرائیلیان ڕاگەیاند. بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە ڕەنگە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل، بەرامبەر بە هێرشەکەی ئێران "نزیک بێت".

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئێن‌بی‌سی، دوای کۆبوونەوەی چەند کاتژمێرەی کابینەی جەنگی ئیسرائیل، ئەم بەرپرسە ئاگادارە ڕایگەیاندووە کە بڕیاردەرانی ئیسرائیل پێیان وایە کە وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا بکرێتەوە و ئەمەش گرنگە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بژاردەیەکی دیپلۆماسی و سەربازی تاوتوێ کراوە. بەڵام هەر وەڵامێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هەماهەنگ دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، حکومەت پلانی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران دادەنێت کە زیان بە تاران بگەیەنێت بەڵام شەڕێکی سەرتاسەری دەستپێنەکات.

مانای ئەم مەبەستە بە وردی پێناسە نەکراوە، هەرچەندە دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ هێرشێکی ئەلیکترۆنی یان هێرشێک کە سنووردارە بە هەندێک بنکەی سەربازی.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی پێشتر هۆشدارییان دابوو کە بەپەلە و هەمەلایەنە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل دەدەنەوە.

لە هەمانکاتدا کەناڵی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نزیکەی سێ کاتژمێری کابینەی جەنگ بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کاردانەوەی جۆراوجۆر لەسەر تەرازووی جیاواز خرایە سەر مێز.

حکومەتی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئێران لەگەڵ ئیسرائیل هاوکار نابن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

سیاسەت

نەسرین ستودە: لە ژێر هیچ ناوێک شەڕمان ناوێت

۲۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەسرین ستودە: لە ژێر هیچ ناوێک شەڕمان ناوێت