هاوکات لەگەڵ ئەگەری پەرەسەندنی تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، دەوڵەتی ئەڵمانیا و ئۆتریش بە دەرکردنی هۆشدارییەک داوایان لە هاووڵاتیانی خۆیان کرد کە ئێران بەجێبهێڵن.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوە، بڵاویکردەوە، ئەڵمان هۆشداری داوەتە شارۆمەندانی وڵاتەکەی کە مەترسی زیادبوونی لەناکاوی گرژییەکانی ئێستای کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل هەیە و ڕەنگە ئاڵمانییەکان لەم وڵاتەدا ڕوبەڕوی "مەترسی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە" ببنەوە.
لە هۆشداری نوێی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، بە ئاماژە بە مەترسی پەرەسەندنی لەناکاوی گرژی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، هاتووە کە ڕێگاکانی گواستنەوەی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی لە ژێر کاریگەری ئەم گرژییەدا دەبن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەم هۆشدارییەدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "ئەو هاووڵاتییە ئەڵمانییانەی کە لە ئێرانن، مەترسییەکی جددی دەستگیرکردن و لێپرسینەوەی سەرەڕۆیانە و مەحکوم کران بە زیندانی درێژخایەنیان، لەسەرە".
ئەم هۆشدارییە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو شارۆمەندانەی خاوەن دوو وڵاتنامەی ئێران و ئەڵمانیان بە تایبەتی لە مەترسیدان.
هاوکات ئیدارەی فڕۆکەوانی فێدڕاڵی ئەڵمانیش هۆشداری داوە بە هێڵە ئاسمانییەکان کە ئەگەری خستنەخوارەوەی فڕۆکە مەدەنییەکان لە ئێران هەیە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری بیڵد، ئیدارەی فڕۆکەوانی فێدڕاڵی ئەڵمان ڕایگەیاندووە، هەڕەشە دژی فڕینی فڕۆکەکان، سێناریۆی هێرشی نەزانستە بە چەکی دژە فڕۆکە، لەخۆدەگرێت.
لە ماوەی دوو ڕۆژدا و هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە چالاکییە سەربازییە نزیکەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی ئیسڕائیل، ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەیی جیهان لەوانە لووفتهانزا، ئۆتریش، ئەیرفڕانس و "کی ال ام"ی هۆڵەندا ڕایانگەیاندووە کە بە ئاسمانی ئێراندا نافڕن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە