close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

نەسرین ستودە: لە ژێر هیچ ناوێک شەڕمان ناوێت

۲۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نەسرین ستوده داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤی ئێرانی
نەسرین ستوده داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤی ئێرانی

نەسرین ستودە، داکۆکیکارت ناسراوی مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی دەقێک گوتوویە کە "ئێمە لەژێر هیچ ناوێک شەڕمان ناوێت".

ناوبراو لەو دەقەدا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە بڵاوبووەتەوە دەڵێت: "لە هیچ ڕوانگەیەکەوە ناتوانین پاساو بۆ هێرشی چەکداری بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بهێنینەوە. هەر بەو جۆرەی کە ناتوانین پاساو بۆ بارمەتەگرتنی کارمەندانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە ٤٤ ساڵ پێش بهێنینەوە. بەڵام وەکوو ئێرانییەک، نامانهەوێ کە کردەوەی نایاسایی دەوڵەتێک بە کردەوەی نایاسایی هەڵدانی موشەک و درۆن وڵام بدرێتەوە".

لەم دەقەدا کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوە لە لاپەڕەی فەیسبووکی ئەم چالاکەی مافەکانی مرۆڤە بڵاو کراوەتەوە، دۆخی ئێستا وەک "دۆخێکی ئاڵۆز" باس کردووە کە دەربڕینی هەر بۆچوونێکی قورس کردووە.

ناوبراو لە درێژەدا نووسیویەتی: "ئێمە لە دۆخێکی ئاڵۆزداین کە هەر جۆرە قسەیەک قورس دەکات. ئێمە دەزانین کە کاتێک ئیدانەی بارمتەگرتنی خەڵکی مەدەنی دەکەین لە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەردا، هەڵوێستمان هاوبەشە لەگەڵ ئیسرائیلدا. کاتێکیش هێرشە بێوچانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە شەرمەزار دەکەین، بەداخەوە هەڵوێستی ئێمە لە کۆماری ئیسلامی نزیکترە، بەڵام یاسا نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ چرای ڕێنوێنی ئێمەن لە بارودۆخە سەختەکاندا".

ئەم بەرگریکارە لە مافی مرۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە کارەکەی ئەفریقای باشوور و تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی کردەوەکانی ئیسرائیل لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان "ژیرترین شتە"، نووسیویەتی: "لە ناوەڕاستی ئەم هەموو ئاژاوەگێڕییەدا، ڕەنگە ژیرانەترین شت کردەوەی ئەفریقای باشوور بووبێت، کە کردەوەکانی ئیسرائیل بردە دادگا. کە دۆسیەیەکی تاوانکاری نێودەوڵەتی بردەوە و وایکرد کردەوەکانی ئەم حکومەتە لە حەوت مانگی ڕابردوودا وەک تاوانێکی دژی مرۆڤایەتی و جینۆساید لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت."

ناوبراو بە ڕەخنەگرتن لە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیلیشدا گوتویەتی: "ئێران بە کردەوەکانی ئەم دواییە سەرنجەکانی لە هێرشە بێ وچانەکانی ئیسرائیل هەستاندووە و ئەوەش دەرفەتێکی گەورەی خستووەتە بەردەم ئیسرائیل".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی پاسەوانانی سنوور لە سەردەشت و سەقز

۲۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کوژرانی دوو کۆڵبەر بە تەقەی پاسەوانانی سنوور لە سەردەشت و سەقز