close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

هۆشداریی ئیسرائیل سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هێرشی ئێران

۱۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
لافیتەیەک لە تارانی پێتەختی ئێران کە تەیدا هەڕەشەی "تۆڵە" لە ئیسرائیل کراوە
لافیتەیەک لە تارانی پێتەختی ئێران کە تەیدا هەڕەشەی "تۆڵە" لە ئیسرائیل کراوە

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئیسرائیل هۆشداری داوە کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی بییەوێت تۆڵەی هێرشی کوشندە بۆ سەر کۆنسولخانەکەی لە دەمیشق بە هێرشی ڕاستەوخۆ لە خاکەکەیەوە بکاتەوە، ڕوبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئیسرائیل دەبێتەوە.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕۆژی هەینی، ١٧ی خاکەلێوە، ئەم هۆشدارەی بە گێڕانەوەی ئەو بەرپرسانەی ئیسرائیل کە نەیانویست ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەکسیۆس، ئیسرائیل بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە ئەگەر ئێران وەڵام بداتەوە، ئیسرائیل کاردانەوەی توندی دەبێت و تێکهەڵچونی ئێستا بەرەو ئاستێکی دیکە دەبات.

بەگوێرەی ئەکسیۆس، ئیسرائیل زانیاری هەیە کە دەریدەخات ئێران دەتوانێت بە بەکارهێنانی مووشەکی بالێستیکی دوور مەودا، مووشەکی ڕێنمایی کراو یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕاستەوخۆ لە خاکی ئێرانەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

بەرپرسانی ئەمریکی و ئیسرائیل بە ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی بایدن و دەوڵەتی ئیسرائیل زۆر نیگەرانن لەوەی کە کۆماری ئیسلامی خۆی بۆ هێرشێکی نزیک ئامادە بکات.

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خاکەلێوە، کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی لە دەمیشق هێرشی کرایە سەر. بە پێی ڕاگەیاندنی سپای پاسداران بە دوای ئەم هێرشە محەممەدڕەزا زاهدی، محەممەدهادی حاجی‌ڕەحیمی و ٥کەس لە ئەفسەرانی دیکەی هاوڕییان بە ناوەکانی حوسێن ئەمان‌ئەڵڵاهی، مەهدی جەلالەتی، مۆحسێن سداقەت، عەلی ئاغابابایی و عەلی ساڵحی‌ڕۆژبەهانی کوژران.

محەممەدڕەزا زاهدی لەدوای قاسم سولەیمانی وەک باڵاترین فەرماندەی سپای پاسداران یادی لێ دەکرێت.

عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆخۆی نوێژی لەسەر تەرمی ئەو ئەفسەرانەی لە سووریا گەڕنراونەتەوە کرد و تۆڵەی ئەم هێرشەی بە "حەتمی" ناوبرد.

حوسێن سەلامی، فەرماندەی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی حکومەتی ڕۆژی قودس گووتی: "ئیسرائیل ناتوانێت لەو فیتنەیانەی کە دروستی دەکات ڕزگاری بێت". ناوبراو هەڕەشەی کرد: "ئیسرائیل ئەمڕۆ لە هێڵی تەسکی نێوان ژیان و مردندایە و لەگەڵ هەناسەی دەستکردی ئەمریکادا زیندووە".

سوپای ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوە ڕایگەیاند، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنیی ئێستا و زیادبوونی هەڕەشەکانی تۆڵەسەندنەوە لەلایان سەرۆکانی حکومەتی ئێرانەوە، خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی و جگە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی، هێزە جێگرەوەکانیش بۆ خزمەت بانگهێشت کراون.

بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٦ی خاکەلێوە، لە کۆبوونەوەی کابینەی جەنگدا گووتی، ئێران ساڵانێکە دژی ئیسرائیل "ڕاستەوخۆ و هەروەها لە ڕێگەی گرووپە میلیشیاکانێوە" هەڕەشە دەکات. ناتانیاهۆ، پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی و هێزە میلیشیاکانی بە شێوەی "بەرگریکارانە و هێرشکارانە" هەڵسوکەوت دەکات.

هێزە میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە لوبنان، سووریا، عێراق و یەمەن چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، بەڵام تا ئێستا هیچ هێرشێک لە خاکی ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام نەدراوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

زنجیرە بوومەلەرزەیەک خوزستانیان هەژاند

۱۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زنجیرە بوومەلەرزەیەک خوزستانیان هەژاند