٥ بوومەلەرزەی لەسەریەک بە گەورەیی ٤.٩، ٤.٤، ٤.١، ٤.٥ و ٣.٥ ڕیشتێری لەسەر پێوەرەکانی شەپۆلی ناوخۆیی زەوی، ئەمڕۆ "مەشارگە" لە پارێزگای خوزستانیان هەژاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسە هەواڵدەرێکانی ئێران، ناوەندی لەرزەناسی نیشتمانی دامەزراوەی ژیۆفیزیکی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەی ٤.٩ ڕیشتێری کاتژمێر ١٢:١٥:٥٥ی ڕۆژی هەینی، ١٧ی خاکەلێوە تۆمار کردووە.
تایبەتمەندێکانی ئەم بوومەلەرزەیە کە لە قووڵایی ١٦ کیلۆمەتری زەوی ڕوویداوە، ٣١.٠٧ پلەی پانی باکوور و ٤٩.٣٩ پلەی درێژی ڕۆژهەڵات تۆمار کراوە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە ٨ کیلۆمەتری مەشارگە، ١٩ کیلۆمەتری ڕامشیر و ٣١ کیلۆمەتری ڕامهۆرمۆز لە پارێزگای خوزستان ڕوویداوە.
هەروەها بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی ٤.٤ ڕیشتێری لە کاتژمێر ١٢:٢٤:٠٩چرکە بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتری زوەی و بوومەلەرزەیەکی ٤.١ ڕیشتێری لە کاتژمێر ١٢:٢٨:٣٥چرکە بە قوڵایی ٩ کیلۆمەتری زەوی جارێکی دیکە ئەم ناوچەیەی لەرزاند.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری زیانی ئەم بوومەلەرزەیە بڵاو نەکراوەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە