بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی ١٧ی خاکەلێوە، ڕێوڕەسمی حکومەتی "ڕۆژی قودس" لە تاران بە بەڕێکردنی تەرمی هیزەکانی سپای پاسداران کە لە کۆنسولخانەی ئێران لە سووریا کوژران، بەرێوەچوو. لەم ڕێوڕەسمەدا فەرماندەی گشتی سپای پاسداران، دووبارە هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و گووتی: "ساتی داڕمانی ئیسرائیل نزیکە".
حوسێن سەلامی پێش وتاری نوێژی هەینی گووتی: "ئیسرائیل ناتوانێت لەو فیتنەی دروستی دەکات ڕزگار بێت" ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ ئیسرائیل لە لێواری نێوان ژیان و مردندایە و بە هەناسەی دەستکردی ئەمریکا زیندووە".
عەلی خامەنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، دوای هێرش بۆ سەر کۆنسولخانە گووتبوی: "ئیسرائیل زلەی ئەو کارەی لێ دەکەوێ". خامەنەیی هەروەها ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێوڕەسمێک دا نوێژی لەسەر تەرمی سپایی کوژراوەکانی کۆنسولخانەی دەمیشق کرد و لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوان زاهدی، حاجیڕەحیمی، ئەمانئەڵڵاهی، جەلالەتی، سەداقەت، ئاغابابایی و ساڵحیڕۆژبەهانی، چاوپێکەوتنی هەبوو.
ڕێوڕەسمی حکومەتی ڕۆژی قودس کە هەموو ساڵێک لەلایان کۆماری ئیسلامی لە دوایین هەینی مانگی ڕەمەزان بەڕێوە دەچێت، ئەمساڵ لە بارودۆخێکدا بەڕێوەچوو کە بارگرژی لەگەڵ ئیسرائیل دوای هێرش بۆ سەر بینای کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی لە دەمیشق و کوژرانی چەند کەس لە فەرماندەکانی پلە باڵای سپای پاسداران، بە شێوەیوکی بێوێنە زیادی کردووە.
لەهەمانکاتدا ڕۆژی هەینی ئیسرائیل وێڕای چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکانی لە وڵاتانی ناوچە، بەهۆی ئەگەری هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئێرانەوە سەرجەم هێزە سەربازییەکانی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
لە ڕێوڕەسمی حکومەتی ڕۆژی قودس لە تاران، ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی وەک "زیاد نۆخالە" سکرتێری گشتی جیهادی ئیسلامی فەلەستین و "ئەبوفەدەک ئەلمحەممەداوی"، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا. هەروەها میدیا حکومەتێکان ڤیدیۆی ئامادەبوونی کۆمەڵێک هاووڵاتیی نیجێرییان لە ڕێپێوانی حکومەتی بڵاوکردەوە کە وێنەی شێخ زەکزاکی، مامۆستای شیعەی نیجێریەیی کە لە ژێر پشتیوانی ئێران دایە، لەسەر تابڵۆیەک لەلایان ئەوانەوە هەڵگیرابوو.
ڕێوڕەسمی "ڕۆژی قودس" هەموو ساڵێک بە تێچوویەکی زۆر لەلایان حکومەتەوە بە مەبەستی پێشخستنی ئایدۆلۆژیای کۆماری ئیسلامی لە دژایەتی ئیسرائیل و دژە جوولەکەگەرایی بەڕێوە دەچێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە