close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

هەورام مێهرنەوایی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر کرا

۱۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هەورام مێهرنەوایی
هەورام مێهرنەوایی

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "هەورام مێهرنەوایی"، خەڵکی بۆکان پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی کوردپا، ئەم لاوە تەمەن ٢١ ساڵە لە ڕێگەی پێوەندییەکی تلفۆنییەوە بانگی ئیتلاعاتی بۆکان کراوە و سەبارەت بە هۆکاری بەنگکران و دەسبەسەرکرانیشی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

هەورام مێهرنەوایی ڕۆژی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠١یش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو ڕەشەمەی ١٤٠١، بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە ٥٤ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو.

ئەم لاوە کوردە ڕۆژی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی بۆکان کرا و دواتر لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیدا لە بەندیخانە ئازاد کرا.

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

بزماری حیجابی زۆرەملی

۱۷ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
مانا نیستانی
بزماری حیجابی زۆرەملی