بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسە هەواڵدەرێکانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، بەهۆی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە تێرمیناڵی ڕۆژهەڵاتیی تاران، تا ئێستا ٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
کاتژمێر ١٣:٠٢ی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە تێرمیناڵی ڕۆژهەڵاتی تاران و ئاگرکەوتنەوەیەک لە نزیک پانەڕیی شەهید یاسینی ڕوویدا. جەلال مەلەکی، وتەبێژی ڕێکخراوەی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاری سەلامەتی شارەوانی تاران، ڕایگەیاند: "تەقینەوەی کەپسولی گاز لە تێرمیناڵی ڕۆژهەڵاتی تاران، ڕووداوێکی لێکەوتەوە".
بە پێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی ڕێکخراوەی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاری سەلامەتی شارەوانی تاران، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە کارگەیەک لە نزیک پانەڕیی شەهید یاسینی ڕوویدا و "شەش کرێکار لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە".
بە وتەی ئەم بەرپرسەی ئاگرکوژێنەوە، کرێکارێک توانیویەتی لە شوێنی ڕووداوەکە خۆی ڕزگار بکات و بەهۆی سوتانەوە گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی پزیشکی، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە