close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

داواکاری ١٣٤ نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا بۆ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران

۳۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
داواکاری ١٣٤ نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا بۆ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، زیاتر لە سەد نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا لە نامەیەکی کراوەدا بۆ "ڕیشی سوناک" سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە، خوازیاری ئەوە بوون کە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بخرێتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.

لەم نامەیەدا کە ١٣٤ نوێنەری پەرلەمانی بەریتانیا واژۆیان کردووە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە سپای پاسداران، هەرگیز "مەترسییەکی ئاوە گەورە" بۆ سەر بەریتانیا نەبووە.

واژۆکارانی ئەم نامەیە کە ئەمڕۆ ٣٠ی خاکەلێوە لە ڕۆژنامەی "تایمز" بڵاوکراوەتەوە، هەروەها "لات و لوت"ەکانی سپای پاسدارانی بەوە تۆمەتبار کرد کە مانگی ڕابردوو بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەنووسێکی کەناڵی تەلەفزیۆنی "ئێران ئینتەرناشناڵ" لە لەندەن.

لەم نامەیەدا گووتراوە کە هێرشەکانی کۆتایی حەفتەی ڕابردوو بۆ سەر ئیسڕائیل، "نوێترین بابەتە لە تیرۆری وێرانکەری سپای پاسداران" و "دەوڵەتی بەریتانیا بە سزادانی حەماس و حیزبووڵڵا بەرەنگاریی توندڕەوی و تیرۆریزم بووەتەوە، بەڵام ئەمە بەس نییە".

ئەم نوێنەرانەی پەرلەمانی بەریتانیا جەختییان لەوه کردەوه که سپای پاسداران سەرچاوەی سەرەکی ڕادیکاڵسازی ئایدۆلۆژیا، دابینکردنی دارایی، کەرەستە و ڕاهێنان بۆ ئەم گرووپانەیە و دەوڵەتی بەریتانیا دەبێت دژی "بەڕێوەبەری سەرەکی" هەڵسوکەوت بکات و سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت.

سپای پاسداران لە ساڵی ١٣٩٨ لەلایەن دۆناڵد تڕامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندرا. ئەمە یەکەمجار بوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان، یەکەی سەربازی دەوڵەتێک وەک گروپێکی تیرۆریستی دەستنیشان دەکرد. بەڵام لەندەن بە هۆی نیگەرانی لە دەرئەنجامەکانی دیپڵۆماتیکی ئەم بابەتە، لەوانەش بۆ باڵوێزخانەی بەریتانیا لە تاران، تا ئێستا خۆی لەم کارە بەدوور گرتووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ژنان

دەستگیرکردنی ئایدا شاکەرەمی لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاق لە تاران

۳۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
دەستگیرکردنی ئایدا شاکەرەمی لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاق لە تاران