close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

دەستبەسەرکرانی دوکتور لوقمان قەنبەری لەلایان ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

۲۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکرانی دوکتور لوقمان قەنبەری لەلایان ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کوردپا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوکتور لوقمان قەنبەری، نووسەر و وەرگێڕی کورد لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سەرپێڵی زەهاو لەلایان هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نزیکەی ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم نووسەرە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر هەندێ کەرەستەی تاکەکەسیی ناوبراو وەک لەپتاپ و مۆبایلەکەیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕاگەیاند: لوقمان قەنبەری، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، پاش ڕۆژێک لێپرسینەوە و ڕاگیران لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، پاش وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ئاماژەی بەوەش کرد: وەرگێڕانی کتێبی "کردها در خاورمیانە ناآرام"، یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەم وەرگێڕە کوردەیە کە بە هۆی پێنەدانی مۆڵەتی چاپ لەلایان وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامییەوە لەلایان وەشانگەی "کتاب ارزان"، لە سوئێد چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لێپرسەکانی ئیتلاعاتی سپا پێوەندیی لوقمان قەنبەری لەگەڵ ئووفرا بێنگیو، نووسەری ئەم کتێبەیان، نیشانەی "پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل" زانیوە.

لوقمان قەنبەری دوکتورای زانستە سیاسییەکانی هەیە و وەرگێڕانی کتێبی  "کُردها در ایران: گذشته، حال و آینده" لەلایەن ناوبراوەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

کاریکاتێر

کاووس نەمردووە (بە یادی کاووس ئیمامی)‎

۲۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
مانا نیستانی
کاووس نەمردووە (بە یادی کاووس ئیمامی)‎