close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
سیاسەت

ئیبڕاهیم ڕەئیسی هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد

۲۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
ایران‌وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ئیبڕاهیم ڕەئیسی، سەرۆک‌کۆماری کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد
ئیبڕاهیم ڕەئیسی، سەرۆک‌کۆماری کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکانی ئیسڕائیل بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئێران، ئیبڕاهیم ڕەئیسی، سەرۆک‌کۆماری کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند "بچووکترین جوڵە دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئێران"، ڕووبەڕووی وەڵامێکی "بەرفراوان و بە ئازار" دەبێتەوە.

"عەلی باقری" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، پێشتر لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو کە کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ئەگەری هێرشی "تێل ئاویو" ئەمجارە لە "یەک چرکە"دا دەبێت. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل "ئەمجارە بە توندی و خێراتر و بەپەلەتر لێی دەدرێت" و "پێویستە بزانن زیاتر لە ١٢ ڕۆژ مۆڵەتیان نابێت".

شەوی ڕابردوو، "هێرتزل هالێڤی" سەرۆکی بنکەی سوپای ئیسڕائیل، لە ڕوونترین لێدواندا سەبارەت بە ئەگەری وەڵامدانەوەی تێل ئاویو بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە لایەن ئێرانەوە، گووتی: "ئیسڕائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران دەداتەوە".

لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی ئۆردن پشتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی بەشێک لەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی شەوی شەممە کە لە لایەن ئێرانەوە بۆ هێرش بردنەسەر ئیسڕائیل بەکاربردراون، لەناوی بردووە.

"ئیمەن ئەلسەفدی"، ڕۆژی دووشەممە بە "سی ئێن ئێن"ی ڕاگەیاند: "ئۆردن هەرچی لە توانایدا بێت بۆ پاراستنی شانشینی ئۆردن دەیکات".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەوەی ئێمە کردمان لەگەڵ سیاسەتی لەمێژینەی ئێمەدا یەک دەگرێتەوە کە ڕوبەڕوی هەر جۆرە پڕتاوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوشێوەکانی کە بچنە ناو سنووری ئاسمانی ئێمە، ببینەوە و لە ئەنجامی ئەم کارە بەردەوام دەبین، چونکە مەترسییە بۆ سەر ئۆردن".

لە لایەکی ترەوە بە پێچەوانەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بەشداری سعودیە و ئیماڕاتیان لە پڕۆسەی ڕێگریکردن لە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران ڕاگەیاند، ئێستا سەرچاوە جۆراوجۆرەکانی عەڕەبی و عێبڕی ئەو بابەتە ڕەتدەکەنەوە.

ماڵپەڕی "ئەلعەڕەبیە"ی سەر بە حکومەتی سعودیە، لە ڕاپۆرتێکدا بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، بڵاویکردەوە کە شانشینی سعودیە هیچ بەشدارییەکی لە ڕێگریکردن لە هێرشە مووشەکییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نەبووە.

لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە هیچ ماڵپەڕێکی فەرمی سعودیە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە بەشداریکردنی ڕیاز لە ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئەم دواییە کە ئێران نزیکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر دژی ئیسرائیل ئەنجامی دابوو، بڵاو نەکردۆتەوە.

پێشتریش ڕۆژنامەی ئەمریکی "واڵ ئێستریت ژوڕناڵ" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە کە ئیماڕات و سعودیە بەشدارییان لە ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئەم دواییە کە ئێران دژی ئیسرائیل ئەنجامی دابوو، نەکردووە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

هۆشداری بانکی ناوەندی: کڕیارانی دراو دەبێت ماڵیات بدەن

۲۸ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
هۆشداری بانکی ناوەندی: کڕیارانی دراو دەبێت ماڵیات بدەن