جێگری بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوە و سیاسەتی ئابووری بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئیرنا، بە ئاماژەدان بە هۆکارە سۆزداری و دەروونییەکانی حاکم لەسەر بازاڕی دراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هۆشداریدا بە کڕیارانی دراو.
عەلی شەهابی بە پشتبەستن بە پەیڕەوی جێبەجێکاری بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کاڵا و دراو، کڕینی دراو لە بازاڕی نافەرمیدا بە کارێکی تاوانکاری زانی و جەختی لەوە کردەوە کە سزا بۆ تاوانباران لە یاسادا هەیە. جگە لە سزا، وەرگرتنی ماڵیات خاڵێکی دیکە بوو کە ئەم بەرپرسەی بانکی ناوەندی ئاماژەی پێکرد.
بە وتەی شەهابی؛ بەپێی ئەو ڕێوشوێنانەی لە بواری حوکمڕانی ڕیاڵدا گیراونەتەبەر، بەو پێیەی لایەکی مامەڵەکان لە بازاڕی دراودا بە مامەڵەی ڕیاڵ کۆتایی دێت، ئەگەری ئەوەی هەیە کڕیارانی دراو بخرێنە ژێر چەتری ماڵیاتەوە.
خاڵێکی تر ئەوەیە لە دۆخێکدا کە بازاڕی دراو لە حاڵەتی هەوکردن و و ناجێگیری دایە، ئەگەری دابینکردنی دراوی ساختە زیاتر دەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە مامەڵەیەکی بێ مۆڵەت ڕوویداوە، ئەگەری بەدواداچوون و سکاڵا تۆمارکردن لە دادگاکان لە لایەن ماڵدۆڕاوەکان نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە