بە پێی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاویدا تێکڕای نرخی هەر مەتر چوارگۆشەیەک خانوو لە پایتەختی ئێران گەیشتووەتە ٨١.٤ میلیۆن تمەن کە بە بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی پێشوودا بە ڕێژەی ٢٤.٨لەسەد زیادی کردووە.
هاوکات میدیا ناوخۆییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٢دا ژمارەی ئەو شوقانەی کە لە تاران مامەڵەیان پێوەدەکرێت گەیشتووەتە شەش هەزار و ٢٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون، ئەمەش بە بەراورد بە مانگی پێشوو و هەمان مانگی لە ساڵی پێشوودالە سەدا یەک و لەسەدا ٦.٤ کەمبوونەوەی نیشان دەدات.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندی لە مانگی ڕاپۆرتکراودا، تێکڕای نرخی کڕین و فرۆشتنی یەک مەتر چوارگۆشە لە ژێرخانی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی بازرگانی خانووبەرەی تارانەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، ٨١.٤ ملیۆن تمەن بووە، کە ئاماژەیە بۆ زیادبوونی ٣.٨ لەسەد بەراورد بە پێشوو مانگ و گەشەکردنی ٨ لەسەدی بە بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی ١٤٠١دا.
لە نێو ٢٢ ناوچەی تاران، ناوچەی ٥ زۆرترین گرێبەستی هەیە و پشکی ١٥.٣ لەسەدی سەرجەم مامەڵەکانی بەرکەوتووە. ناوجەکانی ٢ و ١٠ و ٤ لە پلەکانی دیکەدان.
لە نێوان ٢٢ ناوچەی تاران، بەرزترین تێکڕای نرخی یەک مەتر چوارگۆشە لە ژێرخانی نیشتەجێبوون کە یەکسانە بە ١٥٠.٦ ملیۆن تمەن، سەر بە ناوچەی ١ و کەمترینیش بە ٤٣.٢ ملیۆن تمەن لە ناوچەی ١٨یە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە