close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

ڕاوێژکاری وەزیری ئابووری: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە ئێران حەتمییە

۱۸ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاوێژکاری وەزیری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد کە نڕخی بەنزین لە ئێران زیاد دەکات
ڕاوێژکاری وەزیری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد کە نڕخی بەنزین لە ئێران زیاد دەکات

ڕاوێژکاری وەزیری ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئاشکراکردنی ئەوەیکە "زیادکردنی نرخی بەنزین لە ئێران حەتمییە"، ڕایگەیاند کە پێویستە حکومەت سەرەتا لە ڕێگەی زانایانی ئایینی و پسپۆڕانەوە قسە لەگەڵ خەڵک بکات، پاشان نرخی بەنزین بەرز بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆڕتی میدیای "نەوەد ئیقتسادی" کۆمەیل قەیدەرلوو، بارودۆخی بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی بەنزینی بە دۆخی مەترسیدار زانیوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە بە خەڵک بڵەین کە ڕاگرتنی نرخی بەنزین لەخوارەوە، زێدەڕۆیی، نادادپەروەرانە و گەمژەییە و بە دروستکردنی بەرژەوەندی هاوبەش، بەنزین گران بکرێت.

ئەم ڕاوێژکارەی وەزیری ئابووری بێ ئەوەی زیاتر ئاماژە بەو شتە بکات کە بە "بەرژەوەندی هاوبەش" ناوی بردووە، زیادی کرد: هاووڵاتییەکی بەلووچ کە بەهۆی ڕاگواستنی سووتەمەنیەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و سنوورپارێزەکانەوە تەقەی لێدەکرێت، یەک لە سەدی ئەو کەسەی لە تاران نیشتەجێیە و خاوەن دوو ئۆتۆمبێلە لە نرخی هەرزانی بەنزین سوود وەرناگرێت.

ئەم قسانە دوای ئەوە دێت کە جێگری پیشەسازی و وزەی ناوەندی بەڕێوەبەری گواستنەوە و سووتەمەنی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی «هم میهن» لە ڕۆژی سێ‌شەممە ١٥ی ڕەشەممە، سەبارەت بە پلانەکانی حکومەت بۆ بەنزین، لەوانەش لابردنی بەشە بەنزینی دەوڵەتی و زیادکردنی نرخ بۆ ٣ هەزار تمەن لە هەنگاوی کۆتاییدا ڕاگەیەندرا.

کازم ئەزیزی جەختی لەوە کردبووە کە ئەگەر حکومەت بیهەوێ بەکارهێنان کۆنترۆڵ بکات، ئەم کارە تەنها بە بەرزکردنەوەی نرخ لە هەزار و ٥٠٠ تمەنەوە بۆ ١٥ هەزار تمەن ڕوودەدات. هم میهن هەروەها باسی لە پرسی سزاکان و کێشەی دراوی کردووە و بە گێڕانەوە لە کازم ئەزیزی نووسیویەتی "دۆخەکە مەترسیدارە".

لە پەنای ئەم وتانە، میدیا و شارەزایانی نزیک لە حکومەت بەردەوام باس لە ناڕێکی بەنزین و بودجەی پێویست بۆ هاوردەکردن دەکەن تا بەم شێوەیە ڕای گشتی ئامادەی گۆڕانکاری بەنزینی بکەن.

هەر لەو پێوەندییەدا هاشم ئورعی، بەرپرسی یەکیەتیی کۆمەڵەکانی وزەی زانستی، ڕۆژی ٦ی ڕەشەممە، سەبارەت بە هاوردەکردنی ٤ ملیاڕد دۆلار بەنزین و گازۆیل، ڕاگەیاند و گووتی کە عەلی خامەنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ناڕەزایی خۆی سەبارەت بەوەی کە بۆچی دەبێت بەنزین هاوردە بکەین دەربڕی.

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ئیلنا، لە ڕێبەندانی ئەمساڵدا بە پشتبەستن بەو شتانەی پەیامنێرەکەی لە کۆریدۆرەکانی پەرلەمان بیستوویەتی، ڕایگەیاندووە کە حکومەت بڕیارە بە کەم کردنەوەی بەشە بەنزینی ئازاد واتە هەمان بەنزینی ٣ هەزار تمەنی، لە بەهاری ساڵی داهاتوودا بەنزین سێ نرخی بکات.

پێشتر ئەحمەد وەحیدی وەزیری وڵات، لە ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز گووتبووی: "یەک لیتر لە بەنزینەکەمان لە یەک لیتر ئاو هەرزانترە". ناوبراو جەختیشی لەوە کردبووە کە "نرخی هەرزانی بەنزین هەر لەخۆوە بەکارهێنانی بەنزین زیاد دەکات".

بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە سەردەمی سەرۆکایەتیی حەسەن ڕوحانی لە خەزەڵوەری ٩٨ ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لە ئێراندا بە دواوە بوو. کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر ئەم ناڕەزایەتییە بەربڵاوانەدا، هەوڵیدا خەڵکی ناڕازی سەرکوت بکات. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ٢ی بەفرانباری ٩٨، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون و بە گێڕانەوە لە سێ سەرچاوەی نزیک لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی نووسیویەتی کە خامەنەیی فەرمانی بە بەرپرسانی حکومەتی و ئەمنیەتی داوە، بۆ ڕاگرتنی ناڕەزایەتییەکان "هەر کارێک پێویستە" ئەنجامی بدەن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە