close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

یەک ڕۆژ دوای "هەڵبژاردنەکان" نرخی دۆلار ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

۱۲ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
یەک ڕۆژ دوای "هەڵبژاردنەکان" نرخی دۆلار ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد

ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئێران، نرخی دراوی دەرەکی جارێکی دیکە بەرز بووە و ڕیکۆردی نوێی تۆمار کرد.

پێداچوونەوەیەک بە ماڵپەڕەکانی زانیاری ئاڵتون و دراو دەریدەخات کە نرخی هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە یەکەم کاتژمێرەکانی بازرگانی لە ڕۆژی شەممەدا گەیشتووەتە ٦٠ هەزار و ٢٠٠ تمەن، کە بە بەراورد بە نرخی کۆتا کاتژمێرەکانی ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی سێ لەسەد بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەروەها نرخی یۆرۆ کە یەکەی پارەی یەکێتیی ئەورووپایە، لە یەکەم کاتژمێرەکانی مامەڵەی ئەمڕۆی بازاڕی تاران، ٦٥ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

لە یەکەم کاتژمێرەکانی بازرگانی ڕۆژی شەممەدا نرخی پاوندی بەریتانی هاتە ناو کاناڵی ۷۶ هەزار تمەن و هەروەها دۆلاری کەنەدیش گەیشتە ئاستی ٤٤ هەزار تمەن.

نرخی دۆلاری ئەمریکی پێشتر لە ڕۆژی سێ‌شەممە ٨ی ڕەشەممە بە نزیکەی ٩٠٠تمەن بەرزبوونەوە بە بەراوردی ڕۆژی پێشوو، ٥٩ هەزار تمەنی تێپەڕاند. لە ڕۆژی ٩ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵیش دوای هێرشی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە ئۆردن نرخی دۆلار بەرزبووە و ٥٨ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

هەروەها ئەمڕۆ نرخی هەموو جۆره سکەیەکی زێڕ له بازاڕەکانی ئێران بەڕز بووەتەوە و نرخی سکەی نوێی ناسراو بە ئیمامی تا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە گەیشته ٣٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن.

بازاڕی ئاڵتون و دراو لە چەند مانگ و ساڵانی ڕابردوودا لە ئێران ڕووبەڕووی هەڵاوسانی زۆر بووەتەوە. پرسێک کە زۆرێک لە کارناسان بە هۆکاری ناکارامەیی سیستم و دەسەڵاتداران لە ئیدارەی وڵاتدا دەزانن کە کۆمەڵگای ئێرانی بە قەیرانی تێک‌ئاڵاو گرفتار کردووە.

لە حەفتەکانی پێش هەڵبژاردنی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی و ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، کارناسانی ئابووری سەبارەت بە بەرزبوونەوەی دووبارەی نرخی دراوی دەرەکی هۆشدارییاندا و زۆرێک لە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی ڕێگری لە لەناوچوونی سەروەت و سامانە بچووکەکانیان بکەن دراو و زێڕیان کڕی.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی دوو منداڵی تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی شارەکانی سەقز و بۆکان

۱۱ ڕەشەمەی ۱۴۰۲
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی دوو منداڵی تەمەن ١٧ساڵ خەڵکی شارەکانی سەقز و بۆکان