وەزیری نەوتی دەوڵەتی ئیبڕاهیم ڕەئیسی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی دەستەی دەوڵەت، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ ڕایگەیاند، تا ١٠ ڕۆژی داهاتوو تەنها لە ڕێگەی کارتی سووتەمەنی کەسێتی پڕکردنەوەی سووتەمەنی ئەنجام دەدرێت. ئەم لێدوانە بەو مانایەیە کە دەوڵەت پلانی هەیە کارتی سووتەمەنی بەنزینخانەکان لاببات.
ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ئیرنا لە زاری جەواد ئوجی نووسیویەتی، بەکارهێنانی بەنزین لە سەردەمی نەورۆزدا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٧ ملیۆن لیتر زیادی کردووە و "ئێمە لەسەرمانە بەپێی یاسا و بودجەی ١٤٠٣ی وەزارەتی نەوت، لە ساڵی نوێدا ٩٥لەسەدی کاری پڕکردنەوەی سووتەمەنی بە کارتی سووتەمەنی کەسێنی ئەنجام بدرێت".
وەزیری نەوت ئەم کارەی بە مەبەستی باشترکردنەوەی ناڕێکی لە بەکارهێنانی سووتەمەنی ڕاگەیاند. باسی لەوەشکرد، پڕۆسەی سووتەمەنی پڕکردنەوە تەنها لەڕێگەی کارتی سووتەمەنی کەسێنی لە یەک حەفتە تا ١٠ ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
بە پێی وتەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە پاییزی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ گۆڕانکاری لە شێوازی دابەشکردنی سووتەمەنی لە ئێران پێشبینیکراو بوو.
ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران، ڕۆژی ١٥ی سەماوەزی ساڵی ڕابردوو گووتبوی: "یەک لیتر لە بەنزینەکەمان لە یەک لیتر ئاو هەرزانترە" و جەختیشی لەوە کردەوە کە "نرخی هەرزانی بەنزین هەر لە خۆوە بەکارهێنانی بەنزین زیاد دەکات".
دوابەدوای ئەم وتانە، قسە و باسێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هاتە ئاراوە کە نیگەرانی خەڵکیان لە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئێران نیشان دا.
هەروەها بەشێک لە پەرلەمانتاران باسیان لە پێویستی نەشتەرگەریی ئابووری لە ئێران کردووە، بەڵام شارەزایانی ئابووری پێیان وایە هەر دەستکارییەک لە نرخی بەنزین دەبێتە هۆی توندبوونەوەی فشارە ئابوورییەکان و تێکچوونی پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران.
بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە سەردەمی سەرۆکایەتی حەسەن ڕوحانی لە خەزەڵوەری ١٣٩٨، ناڕەزایەتی بەرفراوانی لە ئێران بەدوای خۆیدا هێنا. کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر ئەم ناڕەزایەتییە بەربڵاوانەدا، هەوڵیدا ناڕازییەکان سەرکوت بکات.
هەر لەو پێوەندییەدا، ئاژانسی هەواڵدەری ڕۆیتەرز ڕۆژی ٢ی بەفرانباری ١٣٩٨، هەواڵی کوژرانی نزیکەی ١٥٠٠ کەسی ڕاگەیاند و لە زاری سێ سەرچاوەی نزیک لە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی نووسی کە خامەنەیی فەرمانی بە بەرپرسانی دەوڵەتی و ئەمنییەتی داوە کە بۆ ڕاگرتنی ناڕەزاییتێکان "هەر کارێک پێویستە بیکەن".
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە