هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسڕائیل، هەواڵەکانی گەیشتوو لە بازاڕی دراو دەریدەخەن دۆلار بە نرخی ٦٦.٥٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت و بازاڕە داراییەکان لە بارودۆخی سوور دابوونە و هەروەها دابەزینی ٤٢ هەزار یەکە لە بازاڕی بوورسدا تۆمارکرا.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هەر دۆلارێکی ئەمریکی لە سەرەتای مامەڵەکان بە ٦٥ هەزار و ٧٠٠ تمەن فرۆشتراو و لەدرێژەدا ٦٦ هەزار تمەنی تێپەڕاند. هاوکات نرخی یۆرۆش ٧٠ هەزار تمەن و هەر پۆندێکی بەریتانیش لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ بەیانی سنووری ٨٢ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
لە بازاڕی زێڕیشدا نرخەکان لە ژێر کاریگەری ڕێکۆرد شکێنی نرخی جیهانی ئۆنس و پێشهاتەکانی ناوچە ٤٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنی تێپەڕاند. هەروەها هەر گڕەمێک زێڕی ١٨ عەیار بە ٣ ملیۆن و ٨٢٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی لەسەریەکی بەهای ڕیاڵ یەکەی پارەی نیشتمانی ئێران، نزیکەی مانگێک لەمەوبەر لە کۆتایی ساڵی ١٤٠٢دەستی پێکرد و لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێدا چڕتر بووە و دۆخی بازاڕی ئەم وڵاتەی تێکداوە. لەم بەینەدا ژمارەیەک لە شرۆڤەکاران، ئەو بازدانە بێ وێنەیەی ئەم دواییە بە سیاسی دەزانن و دەیگەڕێننەوە بۆ تێکهەڵچوونی لەگەڵ ئیسڕائیل، لە لایەکی دیکەشەوە بەشێکیان سەرچاوەی ئەو کێشانە بە هەڵاوسان و کەمبوونەوەی سەرچاوەی دراوی ئێران دەزانن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە