close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

وردەکاری نوێ لەبارەی گەندەڵی دوو ملیۆن دۆلاری لە ڕێکخراوی بەندەرەکان

۲۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
وردەکاری نوێ لەبارەی گەندەڵی دوو ملیۆن دۆلاری لە ڕێکخراوی بەندەرەکان

عەلی‌ئەکبەر سەفایی، کارگێڕی گشتی ڕێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانی ئێران، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوە، گەندەڵی دوو ملیۆن دۆلاری لەم ڕێکخراوەدا پشتڕاست کردەوە و ناسنامەی ئەو گەندەڵکارەی بە "ئاڕەش ئەشتەری" ڕاگەیاند.

سەفایی لەبارەی ئەو گەندەڵییەی کە لە کۆمەڵگەی بەندەری "ئیمام خومەینی" ڕوویداوە، بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند: کەسێک بە ناوی ئاڕەش ئەشتەری کارناسی بەرپرسی یەکێک لە بەندەرەکانی ژێردەستە بووە کە بە "ساختەکاری" ١٠٨ ملیاڕد تمەنی گواستۆتەوە.

کارگێڕی گشتی ڕێکخراوی بەندەرەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسایشی بەندەر دوای چەند ڕۆژێک ئەم گەندەڵکارییەی دۆزیوەتەوە و بە پاڵپشتی ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان لەوانەش ئیتلاعاتی سپای پاسداران، شوێن گێڕی پێویست لە حاڵی ئەنجام دایە.

ڕۆژنامەی "ئیعتماد"، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خاکەلێوە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە وردەکارییەکانی گەندەڵی لە بەندەری ئیمام کردووە و نووسیویەتی، کارمەندی بەرپرسی دەرکردنی چەک لە بەشی ژمێریاری کۆمەڵگەی "بەندەری ئیمام"، ژمارەیەکی بەرابەر بە دوو ملیۆن دۆلاری بە شێوەی "دراوی دیجیتاڵی" هەڵگرتووە و لە ئێران هوڵاتووە.

ئیعتماد نووسیویەتی ئەم کەسە بەرەو کەنەدا هەڵاتووە کە "هاوکاری تایبەتی لەگەڵ ئێران بۆ گەڕاندنەوەی تۆمەتبارانی ماڵی و گەندەڵکاران نییە".

لە ڕاپۆرتی ئیعتماددا هاتووە، ئەم کەسە لە پشووی نەورۆزدا بۆ کەنەدا کۆچی کردووە و هەروەها بنەماڵەی ئەم کەسەش لە زستانی ساڵی ڕابردوودا "بەرەو کەنەدا هەڵاتوون".

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیعتماد، هاوژینی ئەم کەسە وەک کارگێڕی گشتی "لە یەکێک لە گرینگترین کۆمپانیاکانی پیشەسازی خۆراکی ئێران" لە هەمان کۆمەڵەی بەندەری چالاکی هەبووە و ئەویش لە زستانی ساڵی ڕابردوو بۆ کەنەدا کۆچی کردووە.

ڕۆژنامەی ئیعتماد لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا داوای لە وەزارەتی ڕێگاوبان، ڕێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانی و بەڕێوەبەرانی غەیری خۆجێیی بەندەری ئیمام کردووە سەبارەت بەو بابەتە وڵامدەر بن کە چۆن ژمارەیەک لە ئاستی دوو ملیۆن دۆلار لە خەزێنەی ڕێکخراوێک هەڵگیراوە و تا دوای پشوو ئەم بابەتە نادیار ماوەتەوە.

لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دۆسیەی گەندەڵی بەڕێوبەران لە کۆماری ئیسلامی ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر بووە و هەر جارە ژمارەیەکی نوێ لە ڕادەی گەندەڵێکانی ئەم بەڕێوبەرانە بڵاودەکرێتەوە و یەکێک لە دوایین حاڵەتەکانی ئەم دۆسیەیە "گەندەڵی چای دێپش"ە.

دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ڕونکردنەوەی نێودەوڵەتی نیشان دەدات کە ئێران لە نێوان ١٨٠ وڵات، لە بواری بەرفراوانی گەندەڵی ماڵی، لە ڕیزبەندی ١٤٧هەمین وڵات دایە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕەسوڵ گەلەبان بەڕێوەبەری پێگەی هەواڵی ورمێ ٢٤ دەستبەسەر کرا

۲۰ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕەسوڵ گەلەبان بەڕێوەبەری پێگەی هەواڵی ورمێ ٢٤ دەستبەسەر کرا