ڕەسوڵ گەلەبان، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی ڕاگەیاندنی کوردی خەڵکی ورمێ، لەلایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی "ڕۆژنامەنووسی تاوان نییە"، ڕەسوڵ گەلەبان خاوەن مۆڵەت و بەڕێوەبەری بەرپرسی پێگەی هەواڵی "ورمێ ٢٤" بووە. یەکێک لە دوایین پۆستەکانی کەناڵی تێلێگرامی ئەم میدیایە بە هەشتەگی "دەنگی هاووڵاتی" پەیوەندی بە یارییەکەی ئەم دواییەی تراکتۆرسازی و پیشاندانی ئاڵای تورکیا لە ڕۆژی ١٧ی خاکەلێوە بووە و دوا پۆستیش پەیوەندی بە دەستگیرکردنی لایەنگرانی فەلەستینی لە ئەستەنبوڵەوە هەبووە.
لە هەمان کاتدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، سەبارەت بە دەستگیرکردنی نووسیویەتی کە بەڕێز گەلەبان، لەلایان پۆلیسی "فەتا" دەستبەسەر کراوە. بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکردنی ڕەسوڵ گەلەبان، دوای سکاڵای داواکاری گشتی و شۆڕشی ورمێ لەلایان هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە.
ناوبراو لە دوایین پۆستی ئینستاگرامی خۆی لە پەیامێکدا بە بۆنەی جێژنی نەورۆز، بەڕێوەچوونی ئەم دابونەریتە دێرینەی بە پەیامی ئاشتی و ئاشتەوایی بۆ هەموو خەڵک ناوبرد.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە