ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، "ئاریان یاوەری" یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" بە خۆکوژی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاریان یاوەری، گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵەی کورد خەڵکی شاری بۆکان کە پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستبەسەر کرابوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەنگاو بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار نووسیویەتی کە ئاریان یاوەری لەم دواییانەدا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، لەنێویاندا لە لایەن کەسێکەوە بەناوی "ئەحمەد عەلیپوور" کە ئەندامی بەسیج بووە لە بۆکان، هەڕەشەی لێکراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاریان یاوەری لە بەفرانباری ١٤٠١ لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر کرا. ناوبراو دوای تێپەڕینی ٧٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی بۆکان ئازاد کرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە