close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

بەردەوامی دابەزینی نڕخی ڕیاڵ؛ نرخی دۆلار ٦٣ هەزار تمەنی تێپەڕاند

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ڕیاڵی ڕۆژی چووارشەممە ١٥ی خاکەلێوە سنووری ٦٣ هەزار تمەنی تێپەڕاند.
نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ڕیاڵی ڕۆژی چووارشەممە ١٥ی خاکەلێوە سنووری ٦٣ هەزار تمەنی تێپەڕاند.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ڕیاڵی ڕۆژی چووارشەممە، ١٥ی خاکەلێوە، لە بازاڕی ئازادی دراوی ئێران، بە تۆمارکردنی ڕێکۆردێکی مێژوویی نوێ سنووری ٦٣ هەزار تمەنی تێپەڕاند و بە ٦٣ هەزار و ٢٠٠ تمەن مامەڵەی پێکرا.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ڕیاڵی ئێران نزیکەی ١٥ لەسەدی بەهای خۆی لەدەست داوە و لە مامەڵەی ڕۆژی پێشوودا ١٤ی خاکەلێوە گەیشتووەتە ٦٢ هەزار و ٣٥٠ تمەن. پێشتریش لە ٦ی خاکەلێوە، بەهای پارەی ئێران بەرامبەر بە دۆلار ڕێکۆردێکی نوێی تۆمار کرد و بە ٦١ هەزار و ٣٥٠ تمەن مامەڵەی پێکرا.

هەروەها نرخی هەموو جۆرە سکەیەک ڕۆژی چووارشەممە لە نێوان ١.٣ تا ٤ لەسەدی بەرزبووەتەوە. نرخی سکەی بەهاری ئازادی بە تۆمارکردنی ڕێکۆردێکی مێژوویی ٤٠ ملیۆن تمەنی تێپەڕاند و نرخی سکەی ئیمامی گەیشتە ٤٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تمەن.

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی دەوڵەتی ئیبڕاهیم ڕەئیسی بە دروشمی "سەقامگیری لە بازاڕی دراو و سنووردارکردنی هەڵاوسان"، دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ڕیاڵ بە ڕێژەی ١٧٥ لەسەد گەشەی کردووە و ڕیاڵی ئێران لە دوو ساڵی ڕابردووەوە، وەک "کەم بەهاترین دراوی جیهان" ناسراوە.

کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ڕوونی ناکەنەوە کە بۆچی بەهای ڕیاڵی ئێران لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام ئامارە گومرگییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە "هاوسەنگی بازرگانی نەرێنی" ئێران چڕتر بووە. لە ناوەڕاستی دواکەوتنی گومرگی ئێران بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی بازرگانی دەرەوەی وڵات لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو، ئامارە گومرگییەکانی پێشوو دەریدەخەن کە لە ماوەی ١١ مانگی ساڵی ڕابردوو، ئێران ڕوبەڕوی باڵانسێکی نەرێنی بێ وێنەی ١٥ مڵیارد دۆلاری لە بازەرگانی نا نەوتیدا بووەتەوە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بانگهێشتی چالاکانی خوێندکاریی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بانگهێشتی چالاکانی خوێندکاریی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان