close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بانگهێشتی چالاکانی خوێندکاریی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
"هەستی ئەمیری" و "زیا نەبەوی"
"هەستی ئەمیری" و "زیا نەبەوی"

"هەستی ئەمیری" و "زیا نەبەوی"، لە چالاکانی خوێندکاری ناڕازی بە ژەهراویکردنی بەرفراوانی قوتابیان، بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانی بانگهێشت کران زیندانی ئەوین کران.

زیا نەبەوی، زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی خوێندکاری، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس" نووسیویەتی، ڕۆژی ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەچێتە زیندانی ئەوین.

ئەم چالاکانەی خوێندکاری بە هۆی بەشداری لە "کۆبوونەوەی ١٦ی ڕەشەممەی خوێندکارانی عەلامە لە ناڕەزایەتی بە ژەهراویکردنی زنجیرەیی قوتابیان"، بە "بانگەشە دژی نیزام" تۆمەتبار کراون.

لە میانەی کۆبوونەوەی ١٦ی ڕەشەممە، خوێندکارانی زانکۆی عەلامە بۆ ناڕەزایەتی بە ژەهراویکردنی قوتابیانی کچ، بە پێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی سنفی خوێندکاران "هێزەکانی پاسەوانی بە هاوکاری بەسیجی خوێندکاری"، بە توندی هێرشیان کردە سەر خوێندکارە ناڕازییەکان.

لە سەرماوەزی ١٤٠١ تا بەهاری ١٤٠٢، دەیان قوتابخانە لە ئێران کرانە ئامانجی هێرشی گوماناوی و سەدان خوێندکاری کچ ژەهراوی بوون.

ئەنجامدەران و دەستووردەرانی ئەو هێرشانە هەرگیز دەستنیشان نەکران و سزا نەدران، بەڵام ئەو خوێندکارانەی بەرامبەر بەو هێرشانە ناڕەزایەتیان دەربڕی، دادگایی کران و سزایان بەسەردا سەپێندرا.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

بەندکراوان

دوورخستنەوەی سەعید مەدەنی، زیندانی سیاسی، بۆ زیندانی دەماوەند

۱۵ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دوورخستنەوەی سەعید مەدەنی، زیندانی سیاسی، بۆ زیندانی دەماوەند