بە پێی زانیاری گەیشتوو بە "ئێرانوایەر" ، "ڕەزا ڕەمەزانزادە"، چالاکی سیاسی و مەدەنی پاش ئامادەبوونی لە دادگا، بە سزای ١ ساڵ زیندانی مەحکوم کرا.
ڕەزا ڕەمەزانزادە ئەمڕۆ ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە لقی ٢٤ی دادگای شۆڕش ئامادە بوو و بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ، بە سزای ١ ساڵ زیندانی مەحکوم کرا.
ڕەزا ڕەمەزانزادە ڕۆژی ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، لە ڕێگای پێوەندی تەلەفۆنێوە بانگهێشتی دادگای پیرۆزی ئێڤین کرا و دوای چوون بۆ ئەم شوێنە، دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی ئەم زیندانە گوازرایەوە.
ناوبراو بە بەدواداچوونی کەسوکار و بنەماڵەکەی و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلۆن تمەنی، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
کەسێکی ئاگادار لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ئێرانوایەر، گووتبوی: "ڕەزا ڕەمەزانزادەیان بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بردووە. تۆمەتی ناوبراو بانگەشە دژی نیزام ڕاگەیێندراوە و سەرۆکانی زیندانی تارانی گەورە و وەکیل ئابادی مەشهەد، داواکاری دۆسیەی نوێی ئەم چالاکە مەدەنییەن".
بە وتەی ئەم کەسە ئاگادارە، بەڕێز ڕەمەزانزادە بە هۆی ڕۆماڵی میدیایی کێشەکانی زیندانەکانی تاران و وەکیل ئاباد لە مەشهەد بە بانگەشە دژی نیزام تۆمەتبار کراوە.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتر پێشینەی دەستبەسەرکردنی هەبووە و دوایین جار لە لوتکەی ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠١، لە تاران دەستبەسەر کرابوو.
پێش ئەوەش ڕەزا ڕەمەزانزادە بە هۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨، دەستبەسەر و بە دوو ساڵ و نیو زیندانی مەحکوم کرابوو.
ناوبراو پاش ماوەیەک لە لایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی، بە سزای ٣ ساڵ زیندانی مەحکوم کرا. دواجار لە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠، بە مەرج لە زیندانی تارانی گەورە ئازاد کرا.
بەڕێز ڕەمەزانزادە لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ڕابردوو، جارێکی دیکە لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران، بە تۆمەتی بانگەشە دژی نیزام بە سزای ١ ساڵ زیندانی مەحکوم کرا.
بە پێی زانیارییەکان، مافە سەرەتاییەکانی ناوبراو لە کاتی پڕۆسەی دەستبەسەرکردنیدا بە توندی پێشێلکراون و لە مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بێبەشکراوە. دادوەر "عەموزاد" لە دانیشتنی دادگادا تەنانەت دەرفەتی بەرگری لەخۆی نەدا و تەنها داوای لێکرد فۆڕمی بەرگری واژۆ بکات و بڕوات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە