پۆلیسی فەڕەنسا ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوە، کەسێکی دەستبەسەر کرد کە لە کۆنسوولگەری کۆماری ئیسلامی لە پاریس هەڕەشەی تەقاندنەوەی خۆی دەکرد.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ناسنامەی ئەم کەسە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بڵاوکراوەی فەرەنسی لۆپاریزین نووسیویەتی ئەم پیاوە ژمارەیەک ئاڵای هێناوەتە ناو کۆنسوولگەری ئێران و ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت تۆڵەی براکەی بکاتەوە.
پۆلیسی فەڕەنسا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لەسەر داوای کۆنسوولگەری کۆماری ئیسلامی لە پاریس، ڕێوشوێنی ئەمنییان لە دەوری بینای کۆنسوولگەرێکە گرتووەتە بەر و ئامادەن بچنە ناویەوە.
لۆران نۆنز، بەرپرسی پۆلیسی پاریس ڕایگەیاند کە کۆنسوولگەری ئێران "داواکاری خۆ تێوەردان"ی پێشکەش بە بارەگای پۆلیس کردبوو.
پۆلیس داوای لە خەڵک کرد خۆیان لە کۆبوونەوە لە دەوری شەقامەکانی کۆنسوولگەری ئێران لە پاریس بەدوور بگرن.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئەم کەسە نزیکەی کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی بەکاتی پاریس چووەتە ناو کۆنسوولگەری و "نارنجۆک و پشتێنێکی تەقینەوە"ی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بە هۆی هۆکاری ئەمنیەوە هاتووچۆی شەمەندەفەرەکانی میترۆ لە وێستگەی نزیک کۆنسوولگەری کۆماری ئیسلامی ڕاگیراوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە