بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی لەلایان وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، دوو کەشتی و خاوەنەکانیان بەهۆی دابینکردنی کەرەستە و کەلوپەلی پێویست لەلایان هێزەکانی قودسی سپای پاسداران بۆ حوسییەکانی ژێر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی، خراونە نێو لیستی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی داراییەکانی دەرەکیی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند، دوو کەشتی و دوو خاوەنی کەشتی سزادراو لە هۆنگ کۆنگ و دوورگەکانی مارشاڵ جێگیرن کە لە گواستنەوەی کەلوپەل لەلایەن "سەعید ئەلجەمال"، ئاسان کەرەوەی ماڵی حوسییەکانی ژێر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی، نەخشیان هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەعید ئەلجەمال لە ئێران نیشتەجێیە و لە ڕێگەی تۆڕێکی ناسراو بە ئەلجەمال و بە کەڵک وەرگرتن لە داهاتەکانی خۆی یارەمەتی میلیشیا حوسییەکان دەکات بۆ ئەوەی هێرشە بەردەوام و بێ وێنەکانیان بۆ سەر بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن ئەنجام بدەن.
یەکێک لەو کەشتیانەی کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سزادراوە بە نیوی "ڕێنیز" و ئاڵای دوورگەکانی پائۆلا ژێر خاوەنایەتی و بەڕێوەبەری کۆمپانیای " لێخوڕینی کەشتی بە بەرپرسیارەتی سنوورداری ڕێنیز" لە دوورگەکانی مارشاڵ جێگرە.
بەگوێرەی بەیاننامەی بڵاوکراوە "دەیان هەزار تۆن کەلوپەلی ئێرانی لەلایەن ئەم کەشتییەوە بۆ تۆڕی سەعید ئەلجەمال" گواستراوەتەوە.
دەوڵەتی ئەمریکا تۆڕی ئەلجەمالی بە کەڵک وەرگرتن لە "بەڵگەنامەی ساختەیی" بۆ شاردنەوەی ئەو بارانەی کە لە ئێرانەوە بە شێوەی نهێنی باردەکرێن تۆمەتبار کردووە. هەروەها کەشتی "ئارتورا" کە ئاڵای پانامای لەسەرە، لە لیستی سزاکاندا هاتووە.
بەوتەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کەشتی ئارتورا، سیستەمی بەدواداچوونی خۆی لەکارخستبوو بۆ ئەوەی نیشان بدات کە لە سەنگاپورەوە بەرەو باکوور دەڕوات، لەکاتێکدا بارەکانی دەگوازێتەوە بۆ کەشتی "ئەترناڵ فۆڕچوون" کە ئاڵای پانامای لەسەرە و سەر بە کۆمپانیای "هۆنگ کۆنگ یونیتووپ"ە کە لە هۆنگ کۆنگ جێگر بووە. هەروەها کەشتی دووەم لەکاتی بارکردنی کەلوپەلەکاندا سیگناڵێکی ساختەیی ناردووە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا دەڵێت، دوای ئەم سزایانە، هەموو سەروەت و سامان و بەرژەوەندییەکانی کەسانی سزادراو کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان لە خاوەندارێتی یان کۆنتڕۆڵی هاووڵاتیانی ئەمریکایی دایە، دەبەسترێن.
سەعید ئەلجەمال لە ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی یارمەتی ماددی، پاڵپشتی دارایی یان ئاسانکاری بۆ پاڵپشتی دارایی، ماددی یان تەکنیکی بۆ کەلوپەل یان خزمەتگوزاری بۆ هێزی قودسی سپای پاسداران، خرایە لیستی سزاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە.
هێزی قودسی سپای پاسداران بەهۆی پشتیوانیکردن لەم گرووپە تیرۆریستانە، لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٧ەوە پێوەستی ئەم لیستە بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە