ئاژانسی هەواڵی "دانشجو" ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممە، کووشتنی ئەندامێکی سپای پاسدارانی بە ناوی "ڕەزا زارعی" بە هۆی هێرش بۆ سەر شاری بانیاس لە سووریای ڕاگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی دانشجو، زارعی وەک "یەکێک لە ڕاوێژکارانی سپای پاسداران" ناساندووە و نووسیویەتی کە لە ئەنجامی "هێرشی ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بانیاس" کوژراوە.
پێشتر ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا، کە جێگیرە لە بەریتانیا ڕایگەیاندبوو سەرەتای ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممە سێ تەقینەوەی "ترسناک"، ڤێلایەکیان لە ناوەندی شاری بانیاس لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کە دەکەوێتە سەر دەریای مێدیتەرانە، وێرانکردووە. بە وتەی ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا، ئەم ڤێلایە "گرووپێکی سەر بە ئێران"ی تێدابووە.
ئاژانسی هەواڵی "بۆرنا" بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی کوژراوی سپای پاسداران بکات، ڕایگەیاند کە ڕاوێژکارێکی سەربازی سپای پاسداران لەگەڵ ٢ هێزی حیزبوڵڵای لوبنانی لە هێرشەکەی سەر بانیاس کوژراون.
دوای هێرشی گرووپی حیماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەر، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر بە سپای پاسداران لە سووریای زیاد کردووە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لانیکەم شەش ئەندامی پلە باڵای سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە سووریا کوژراون.
ڕۆژی ٤ی بەفرانباری ڕابردوو سپای پاسداران ڕایگەیاند کە "ڕەزی موسەوی" یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی سپای قودس لە زەینەبییە دەوروبەری دەمیشق کوژراوە.
سپای پاسداران، دوای ٢٥ ڕۆژ لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا پشتڕاستی کردەوە کە پێنج « ڕاوێژکاری باڵای سەربازی» لە هێرشێکی هاوشێوە بۆ سەر دەمیشق کوژراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە