هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل، ڕۆژنامەی تایمز کە لە لەندەن بڵاودەبێتەوە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە "کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن پۆندی بەخشیوە بە حەماس".
لە ڕاپۆرتەکەی ئەم ڕۆژنامەیەدا کە لە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاویدا بڵاوبووەتەوە، پشت بەو نامە و بەڵگەنامانە بەستراوە کە کەوتوونەتە دەست دەوڵەتی ئیسرائیل.
لە یەکێک لەو نامانەدا، خشتەی پارەدان لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠٢٠ بۆ ئەبو ئیبڕاهیم کە بە "یەحیا سەنوار" ناسراوە، خراوەتەڕوو. لە نامەیەکی دیکەدا "مەروان عیسا" یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپی ئیسلامخوازی حەماس کە لەم دواییانەدا کوژرا و نامەکەی بە ناوی "ئەبولبرا" واژۆ کردووە، وەرگرتنی لانیکەم ٢٢٢ ملیۆن پۆندی لەلایان کۆماری ئیسلامی، پشتڕاست کردووەتەوە.
لەو بەڵگەنامانەدا ئاماژە بە ناوی "محەممەدڕەزا زاهیدی"، فەرماندەی باڵای هێزی قودسی سپای پاسداران کراوە کە لە هێرش بۆ سەر باڵەخانەی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی لە دەمیشق کوژرا. لەم بەڵگەنامانەدا وەک کەسێک باسی لێکراوە کە لە یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین ڕۆڵی هەبووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە