close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
بەندکراوان

دەستبەسەرکردنی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد

۲۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دەستبەسەرکردنی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی سامان ئۆوەیسی دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆڕتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم لاوە ٢١ ساڵەیە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشت کراوە بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی مەهاباد و پاشان لە لایەن ئەم دەزگا سەربازی-ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا لەسەر شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی سەر ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

لە سەرەتای خاکەلێوەی ئەمساڵەوە (٢١ی مارسی ٢٠٢٤) تا ئەمڕۆ لانیکەم ١٩ هاووڵاتی و چالاکی کورد لە شارەکانی سنە، دێلوڕان، بۆکان، شنۆ، سەرپێڵی زەهاو، ئیلام و سەقز دەستبەسەر کراون. لەم ژمارەیە ٨ کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ئابووری

زیادبوونی مووچەی خانەنشینان لە مانگی بانەمەڕ، دانی پارەی دواکەوتوو لە مانگی جۆزەردان

۲۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیادبوونی مووچەی خانەنشینان لە مانگی بانەمەڕ، دانی پارەی دواکەوتوو لە مانگی جۆزەردان