close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ئابووری

زیادبوونی مووچەی خانەنشینان لە مانگی بانەمەڕ، دانی پارەی دواکەوتوو لە مانگی جۆزەردان

۲۴ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیادبوونی مووچەی خانەنشینان لە مانگی بانەمەڕ، دانی پارەی دواکەوتوو لە مانگی جۆزەردان

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دابینکاری کۆمەڵایەتی (تەئمینی ئیجتماعی) بە باسکردن لەوەیکە دابەشکردنی مووچەی مانگی خاکەلێوەی خانەنشینان ٢٠ی خاکەلێوە دەستی پێکردووە، ڕایگەیاند: «زیادبوونی مووچەی خانەنشینانی دابینکاری کۆمەڵایەتی دەخرێتە سەر مانگی گووڵان و سەرباقی مانگی خاکەلێوەش مانگی جۆزەردان دەدرێت».

بە‌پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، میرهاشم موسەوی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی، بە ئاماژەدان بەوەیکە دانی مووچەی خاکەلێوەی خانەنشینان و مووچەخۆرانی تەئمینی ئیجتماعی لە ٢٠ی خاکەلێوە دەستی پێکردووە، گووتی: «هەوڵ دەدەین مووچەی خانەنشینان و مووچەخۆران لە مانگی بانەمەڕ بخرێتە سەر حوکمەکانیان و پوڵە دواکەوتووەکانی مانگی خاکەلێوەش لە مانگی جۆزەردان دەخرێتە ناو حیسابەکانیانەوە».

لە هەمانکاتدا ئەو بەرپرسە ڕاشیگەیاندووە کە دەوڵەتی ئیبراهیمی ڕەئیسی، بەو هەوڵ و گۆڕانگارییانەی کە ئەنجامی‌داون، ڕوخساری ئەو ڕێکخراوەی لە "سووتاندنی داهاتوو" و "خواردنی داهاتوو" گۆڕدراوە بۆ "بنیاتنانی داهاتوو".

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

ژینگە

زیانەکانی بارینی گلێرکە بۆ باخ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان

۲۳ خاکەلێوەی ۱۴۰۳
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
زیانەکانی بارینی گلێرکە بۆ باخ و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان