بە پێی ڕاپۆرتی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، بە هۆی بارینی گلێرکەی زۆر گەورەتر لە حاڵەتی ئاسایی، زیانی بەرفراوان بە باخ و بەرهەمی کشتوکاڵی بەشێک لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئیلام کەوتووە.
بارینی بەرچاوی گلێرکە و باران لە ڕۆژی چووارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان زیانی بە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچانە گەیاندووە.
کاربەدەستانی کشتوکاڵ لە شارەدێی دەشتی عەباسی شاری دێهلۆران کە دەکەوێتە پارێزگای ئیلام پشتڕاستیان کردۆتەوە کە بە هۆی بارینی گلێرکە، بەشێک لە بەروبوومی گەنم و کێڵگەکانی شێلمەڕۆنە (کلزا) لەم شارەدا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەڵام بە هۆی "تاریکی"، ئەگەری بەراوەردی ڕادەی زیانەکان بوونی نییە.
ئاژانسی "مێهر" بە گێڕانەوەی جێگری فەرماندار(قائم مەقام)ی دێهلۆران، بڕی زیانەکانی "زۆر بەرفراوان" وەسف کردووە.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری دێهلۆران هەروەها گوتویەتی: "دوابەدوای بارینی تووندی گلێرکە لە ڕێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە ناوچە جیاجیاکانی شاری دێهلۆران، زیانێکی زۆر بە کێڵگەکانی گەنم و شێلمەڕۆنە (کلزا)، کە لە قۆناغی هەستیاری هەڵگرتنەوە دایە، کەوتووە".
بە وتەی ئەم بەرپرسەی جیهادی کشتوکاڵی لە دێهلۆران، هاوکات لەگەڵ "ڕووناک بوونی کەش و هەوا" شارەزایانی ئەم بەڕێوبەرییە ڕەوانەی شوێنی زیانەکان دەکرێن و بڕی زیانەکانی کەرتی کشتوکاڵ ڕادەگەیەنرێت.
فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان هەروەها لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی "ئیرنا" گووتی: "چالاکی سیستمی ناجێگیری کەش و هەوا و هاتنی بای تووند بەخێرایی ٦٥ کیلۆمەتر لەم شارە و هەروەها بارینی گلێرکە، بو بە هۆی کەوتنی بەرهەمی دارەکان و زیان کەوتن لە ١٠٠ هێکتار لە باخەکانی میوەی ئەم ناوچەیە".
بە وتەی ئەم بەرپرسە ئیدارییە، بەهای ڕیالی زیانەکان لەلایان شارەزایانی جیهادی کشتوکاڵییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، بەڵام زۆربەی زیانەکان بە باخەکانی هەڵوو و هەڵووژەی ئەم ناوچەیە کەوتووە.
لە کرماشان جگە لەو زیانانەی بەهۆی گلێرکەوە بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان و باخەکانی میوە کەوتووە، بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکانیش زیانیان بەرکەوتووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە