close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژینگە

ڕێژەی تۆز و خۆڵی هەوای ئیلام گەیشتە ٦٧ ئەوندەی ئاستی ئاسایی

۱۲ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێژەی تۆز و خۆڵی هەوای ئیلام گەیشتە ٦٧ ئەوندەی ئاستی ئاسایی

بەگوێری هەواڵێکی "کوردپرێس"، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند، ڕێژەی تۆز و خۆڵی هەوای شاری مێهران گەیشتۆتە ١٠ هەزار میکرۆگرام لەسەرمەتری سێجا؛ و زیادی کرد، ئەو ڕێژەیە ٦٧ ئەوەندەی ئاستی ئاساییە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠١، "غوڵامڕەزا ئەبدالی" وتی، شەپۆلی خۆڵبارین لە ڕۆژی ڕابردووەوە ڕووی کردۆتە ئاسمانی پارێزگای ئیلام و لەم ٢٤ کاتژمێرەدا بەرزترین ڕێژەی تۆز و خۆڵ تایبەت بووە بە هەوای شاری مێهران.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی ئیلام وتیشی، ئەم شەپۆلە تاوەکو سبەینێ ئێوارە بەردەوامیی دەبێت و پاشان بەرەبەرە کەم دەکات.

بەپێی قسەکانی ئەو بەرپرسە حکومەییە، ئەمڕۆ ڕێژەی تۆز و خۆڵی هەوای شاری ئیلام ١٥ ئەوەندەی ئاستی ئاسایی بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە بەیانیی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی قەیرانی پارێزگای ئیلام پشووی بۆ هەموو فەرمانگەکانی پارێزگاکە ڕاگەیاندبوو بەهۆی پیسبوونی کەشوهەوا و شەپۆلی خۆڵبارین.

هەر شەوی ڕابردوو، هەواڵی پشووی ئەمڕۆی خوێندگاکانی پارێزگای ئیلام ڕاگەیەندرابوو.

هاوکات جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام بارودۆخی کەشوهەوای پارێزگاکەی بە مەترسیدار ڕاگەیاندبوو بۆ تەواوی هاوڵاتیان، بەتایبەتی بۆ منداڵان، بەساڵداچووان و ئەوانەی نەخۆشیی تایبەت وەکو نەخۆشیی سی یان دڵیان هەیە و وتبووی ڕێژەی تێکڕای تۆز و خۆڵ لەو پارێزگایە ٤٠ ئەوەندەی ئاستی ئاساییە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دۆسییەی ٩ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز درایە دادگا

۱۲ گوڵانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
دۆسییەی ٩ ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی سەقز درایە دادگا