close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
ژینگە

ڕووبەری دەریاچەی ورمێ هەزار و ٣٦٠ مەتری دووجا کەم دەکات

۲۴ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕووبەری دەریاچەی ورمێ هەزار و ٣٦٠ مەتری دووجا کەم دەکات

 

جێگری کۆمپانیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ کاروباری پاراستن و بەکارهێنانی ئاو ڕایگەیاند، ئەمساڵ ڕووبەری دەریاچەی ورمێ هەزار و ٣٦٠ مەتری دووجا کەمیکردووە. ڕووبەری ئەو دەریاچەیە ساڵی پار سێ هەزار و ٦٥٥ مەتری دووجا بوو.

بەپێی ئەو ئامارانەی "جەواد محەمەدی" بۆ لەلێدوانێکدا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی "کوردپرێس" ئاشکرایکردووە، تەنیا لەماوەی ساڵێکدا ڕێژەی ٣٧٪ـی ڕووبەری دەریاچەی ورمێ کەمی کردووە.

ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بە کەمبوونی ٢٨٪ـی قەبارەی ئاوی بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە داوە و وتوویەتی، لەئێستادا قەبارەی ئاوی گلدراوەی کۆی بەنداوەکانی پارێزگا ٧٩٣ ملیۆن مەتری سێجایە، لەکاتێکدا ساڵی پار هەزار و ٩٨ ملیۆن مەتری سێجا بووە.

جەواد محەمەدی ڕێژەی دابەزینی قەبارەی ئاوی دەریاچەی ورمێ لەماوەی ئەم یەک ساڵەی بە زیاتر لە ٤٠٪ ڕاگەیاندووە و وتوویەتی، قەبارەی ئاوی دەریاچەی ورمێ لەئێستادا دوو میلیارد و ٩٢ میلیۆن مەتری سێجایە، لەکاتێکدا کە قەبارەی ئاوی ئەو دەریاچەیە ساڵی پار چوار میلیارد و ٨٨ ملیۆن مەتری سێجا بووە.

هاوکات لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەرزیی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ ١.٤ مەتر کەمی کردووە، بەرزیی ئاستی ئاوی دەریاچەکە ئەمساڵ ١٢٧٠.٧١ـە، لەککاتێکدا ساڵی پار ١٢٧١.٣١ بووە.

جێگری کۆمپانیی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ کاروباری پاراستن و بەکارهێنانی ئاو لەکۆتاییدا ئاماژەی بە ڕووبەر، قەبارە و بەرزیی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ لەڕووی ئیکۆلۆژیکەوە داوە و ئاشکرایکردووە، بەرزیی یکۆلۆژیکی ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ ١٢٧٤.١٠ مەتر، ڕووبەری ئیکۆلۆژیکی ئەو دەریاچەیە چوار هەزار و ٦٣٥ مەتری دووجا و قەبارەی ئیکۆلۆژیکی دەریاچەکە ١٥ ملیارد و پێنج ملیۆن مەتری سێجا بووە.

دەریاچەی ورمێ لە ساڵی ١٣٥٤دا وەک یەکێك لە گۆلە هەرە گرنگەکانی جیهان تۆمارکرا و لە ساڵی ١٣٥٦دا لەلایەن رێکخراوی پەروەردە، زانست و کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونێسکۆ)وە خرایە ڕیزی شوێنە پارێزراوەکانی ئەو ڕێکخراوەوە.

وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە کۆتاییەکانی هەفتاکانی هەتاوییەوە دەستیپێکرد، تا ئەو ئاستەی لە ساڵی ١٣٩٤دا ٨٨%ی ڕووبەری ئەو دەریاچەیە وشک بوو.

 

 

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کۆرۆنا لە ئێران؛ لە هەفتەیەکدا ١٣٩٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە

۲۳ ڕێبەندانی ۱۴۰۰
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆرۆنا لە ئێران؛ لە هەفتەیەکدا ١٣٩٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە