سەرەڕای ئەوەی شاری پاوە کەوتۆتە نزیک ڕووباری سیروان و سەرچاوە سروشتییەکانی ئاو، بەڵام بەهۆی بەدبەڕێووەبەری و کەمتەرخەمیی بەرپرسانی حکومەت و وشکەساڵی و دابەزینی ڕێژەی باران بارین لەم ساڵانەی دواییدا، پرسی بێئاوی لەو شارە بووە بە قەیرانێکی جدی.
ئاژانسی هەواڵی "کوردپرێس" لە ڕاپۆرتێکدا پەرژاوەتە سەر پرسی بێئاوی لە شاری پاوە و نووسیویەتی، زیاد کردنی ژمارەی دانیشتووان، دابەزینی ڕێژەی باران بارین و وشکەساڵی وای کردووە کە پرسی بێئاوی لە شاری پاوە ببێت بە قەیرانێکی گەورە، ئەم قەیرانەش بەتایبەتی بەشی ئاوی خوارنەوە، کشتوکاڵ و پیشەسازیی خستۆتە ژێر کاریگەرییەوە..
وەک ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی شاری پاوە، ڕووباری سیروان و چەند کانی و بیری دەوروبەری ئەو شارەن کە بە ڕەچاوکردنی ژمارەی دانیشتووان لەو ناوچەیە بەهیچ شێوەیەک بەش ناکەن.
هەرچەند سیروان بە یەک لە پڕئاوترین ڕووبارەکانی ناوچەکە دادەنرێت و بە کەنار شاری پاوەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام بەهۆی سازکردنی بەنداو و پرۆژەی جۆربەجۆری دیکەی حکومەت لەسەر ڕێگەی ئەو ڕووبارە، تەنیا ناوێکی لێ ماوەتەوە بۆ پاوە.
باخەکانی پاوە بەهۆی بێبەش مانەوە لە ئاوی ڕووباری سیروان ساڵانێکە توونین، ئەوەش لەکاتێکدایە کە حکومەت بەبێ خۆپاراستن بەهەموو جۆرێک ئاوی ڕووبارەکە بۆ پرۆژەکانی خۆی بەکار دەهێنێت.
کەمئاوی لە ئێستادا جگە لە بەشی خواردنەوە و کشتوکاڵ و باخەوانی، ڕووی کردۆتە بەشی پیشەسازیش و ئەمە کاریگەری کردۆتە سەر دۆخی کار هاوڵاتیان لە شاری پاوە و باری گوزەران و بەڕێچوونیانی خستۆتە مەترسییەوە.
بەپێی هەواڵەکان، کەمئاوی لە شاری پاوەدا گەیشتۆتە ئاستێک کە هەندێک لە گوندە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوودی سەربە پاوە بە تانکەر ئاویان بۆ دەبرێت.
لەگەڵ ئەوانەشدا "ناتق نادری"، سەرۆکی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری پاوە بانگەشەی ئەو دەکات، کە لە ئێستادا تەنیا شارۆچکەی "بانەورە"ی پاوە و چەند لە گوندەکانی دەوروبەری کێشەی جدیی ئاویان هەیە.
وەک ئە بەرپرسە بە "کوردپرێس"ی وتووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی بانەورە و گوندەکانی دەوروبەری پرۆژەیەکی ئاوگەیاندن دەستی پێکردووە، ئەویش تاکو بگاتە ئەنجام لانیکەم ساڵێکی پێدەچێت.
نادری لە بەردەوامییدا ئاماژەی بە ئاوی کانیی "بڵ" داوە و وتوویەتی، بەپێی بەڵێنەکانی "قەرارگەی نەجەف" پرۆژەی ئاوگەیاندن بە نەوسوود و ناوچەکانی دەوروبەری ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت.
قەرارگەی نەجەف یەکێکە لە ١٠ قەرارگەی زەمینیی سوپای پاسداران کە سوپای چەند پارێزگای کرماشان، ئیلام و هەمەدان لەخۆی دەگرێت.
ئەم بەڵێنانەی بەڕێوبەر و بەرپرسە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی لەکاتێکدایە، کە قەیرانی بێئاوی چەندین ساڵە نەک هەر پاوە بەڵکو سەراسەری ئێرانی گرتۆتەوە و پرۆژە حکومییە جیاجیاکانیش لەم ساڵانەدا هیچیان لە کێشەکە نەک کەم نەکردۆتەوە، بەڵکو زیاتر پیسبوونی ژینگە و لەناوچوونی سەرچاوە سروشتییەکانی ناوچەکەی بەدواوە بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە