عیرفان ڕەشیدی، ئەندامی "ئەنجومەنی ژیوای" و "ئەنجومەنی سەوزی چیا" کە لە بواری ژینگەپارێزیدا لە کوردستانی ئێران چالاکن، وەک وتاردەر لە سیمینارێکی نێودەوڵەتی ژینگەیی بانگهێشت کرا.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دوو ئەنجومەنە مەدەنییە، ڕەشیدی لە سیمینارێکدا لە ژێر ناونیشانی "دیالۆگ سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ گەنجە چالاکەکان"، کە بە دەستپێشخەری ماڵی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سکۆتلەندا ڕێکخراوە، وتار پێشکەش دەکات. بڕیارە بەشداربووانی ئەم سیمینارە لە چوارچێوەی "ڕاهێنانی خەڵک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە ژینگەییەکان" چارەسەرەکانی خۆیان بخەنەڕوو.
عیرفان ڕەشیدی بەڕێوەبەری لێژنەی پەروەردەی ژینگەیی دوو ئەنجومەنی "ژیوای" و "سەوزی چیا"یە و بەهۆی چالاکییەکانی لە دارستان و لەوەڕگەی ناوچە سنوورییەکان، چەندین جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق دەستگیرکراوە.
ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ژینگەپارێزی لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بواری پەروەردەی گشتیدا گێڕاوە و ڕۆڵی ئەوان بووەتە هۆی ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانەوە چەندین جار ستایشی لێ کراوە.
چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنانەدا بریتین لە "پەروەردەی گشتی، فێرکاری منداڵان، چاندنی تۆو و نەمامی گونجاو لەگەڵ سروشتی زاگرۆس، ئۆپەراسیۆنی ئاگرکوژاندنەوە، یارمەتیدان بۆ پاراستن و زیندووکردنەوەی جۆرەکانی ئاژەڵ و ڕەووک کە لە مەترسی لەناچووندان و هتد". لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا دەیان ئەندامی ئەو کۆمەڵانە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە بریندار بوون و لانیکەم ٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا ئەندامانی کۆمەڵە ژینگەپارێزییەکان لە ژێر گوشاری توندی دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بوونە. تەنیا لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا ٣٥ ئەندامی کۆمەڵەی "سەوزی چیا" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە مەریوان دەستبەسەرکران.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە