close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

خەڵکی شەهریکورد وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە نۆ ڕۆژ بێ‌ئاوی ڕژانە سەر شەقام

۲۵ گەلاوێژی ۱۴۰۱
خەڵکی شەهریکورد وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە نۆ ڕۆژ بێ‌ئاوی ڕژانە سەر شەقام

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١، خەڵکی شاری شەهریکورد وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە نۆ ڕۆژ‌ بێ‌ئاوی ڕژانە سەر شەقام و لە بەر دەم تەلاری بەڕێوەبەریی پارێزگای چارمەحاڵ‌وبەختیاریدا گردبوونەوە.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، هاوڵاتیانی ناڕازی لەو گردبوونەوەیەدا دروشمی دژ بە بەرپرسانی پارێزگا و حکومەتی ئێران دەڵێنەوە.

لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانەدا هاوڵاتیانی ناڕازی بە یەک دەنگ دروشمی "بەس لەسەر شەقامەکان دەستبەسەر دەبن مافەکان" دەڵێنەوە. هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو گردبوونەوەیەدا دروشمی "مەرگ بەر ڕەئیسی" دەوترێتەوە.

هەژماری تویتێریی "١٥٠٠ وێنە" بە بڵاوکردنەوەی ڤیتدیۆیەک، نووسیویەتی، ژمارەیەکی زۆری پۆلیس و هێزی ئەمنی لەشوێنی گردبوونەوەی هاوڵاتیانی ناڕازی لە شەهریکورد جێگیرکراون.

ئاوی شاری شوهریکورد لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ١٧ی گەلاوێژەوە بۆ ئێستا بڕاوە و هێشتا نەهاتۆتەوە.

شاری سەهریکورد بە گرنگترین سەرچاوەی ئاوی شیرین دادەنرێت لە سەرتاسەری ئێراندا و سەرچاوەی سێ ڕووباری گەورەی دز، کاروون و زایندەڕوودە.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

وێنە

تاڵیبەکان یەکەم ساڵڕۆژی دەسەڵات‌گرتنیان پیرۆزدەکەن

۲۵ گەلاوێژی ۱۴۰۱
تاڵیبەکان یەکەم ساڵڕۆژی دەسەڵات‌گرتنیان پیرۆزدەکەن